دەركردنی نزیك بە هەزار و100 كرێكار، كەرتی وەبەرهێنانی كرماشانی تووشی قەیران كردووە
16:03 - 5 بانەمەڕ 2712
كوردپا: چالاكانی كرێكاری لەو باوەڕەدان كەرتەكانی وەبەرهێنانی كرماشانی لەگەڵ قەیرانی دابین كردنی مادەی خاو بەرەوڕوون و دەركردنی نزیك بە هەزار و 100 كرێكار دۆخەكەی ئاڵۆزتر كردووە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە كۆتاییەكانی ساڵی 1390و لە درێژەی رەوتی زەخت و گوشار و گەمارۆ ئابوورییەكان بۆ سەر ئێران، دەرەكردنی لەرادەبەردەری كرێكاران و داخرانی هێندێلە كەرتەكانی وەبەرهێنان، شێركەتی \"نازگوڵ\"ی كرماشان بە دەركردنی 800 كرێكار، زیاترین ئامار و شێركەتی \"پوویا غەرب\"یش بە دەركردنی 50 كرێكار، كەمترین پشكی ئاماری لەناو كەرتەكانی وەبەرهێنامی كرماشاندا بەركەوتووە.
هەواڵنێری كوردپا لە درێژەی راپۆرتەكەیدا نووسیویە، هەر لە یەكەم رۆژەكانی دەسپێكی ساڵی 1391ەوە شیركەتی \"جیهان فوولاد\"ی كرماشان 150 كرێكاری دەركردووە و لەلایەكی دیكەشەوە شیركەتی پوویا غەرب ماوەی 5 مانگە هیچ چەشنە مووچە و مەزایایەكی بە كرێكارانی خۆی نەداوە.
\"شیركەتی چینی كورد\"یش بە دەركردنی 80 كرێكار هاتۆتە ریزی ئەو كەرتە وەبەرهێنانانەی كرماشانەوە كە دەستیان كردووە بە دەركردنی كرێكاران.
لە درێژەی راپۆرتی هەواڵنێری كوردپادا هاتووە، رەوتی دەركرانی كرێكارانی كەرتەكانی وەبەرهێنانی كرماشان لە كاتێكدا رووی لە زیاد بوون كردووە، كە هەر رۆژە كۆمەڵێكی بەرچاو لە كرێكاران لەبەردەم \"ئیدارەی تەئمین ئیجتماعی\" بۆ وەرگرتنی بیمەی بێكاری كۆ دەبنەوە و لێپرسراوانی ئەو ئیدارەیەش رایگەیاندووە، بەهۆی زۆری و لەرادەبەدەریی دەركردنی كرێكاران، توانایی پێڕاگەیشتن و دانی بیمەی بێكارییان نیە.
چالاكانی كرێكاری لەو باوەڕە دان لە حاڵێكدا ئەو شەپۆلە لە دەركردنی كرێكاران سەرتاسەری پارێزگای كرماشان و بەتایبەت شارەكانی قەسرشیرین و كرماشانی گرتۆتەوە كە، نوێنەرانی پێشووی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە كاتی پڕوپاگەندەكانی هەڵبژاردنی مەجلیسدا بۆ بەدەستیهَینانی دەنگی خەڵك دروشمی بنبڕكردنی بێكاری و رەخساندنی دەرفەتی كاریان بە خەڵكی كرماشان دەدا.
بەپێی دوایین ئامار و زانیارییەكان لە سەرەتای ساڵی 1391ەوە لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران و لە شارەكانی: كرماشان، سنە، بۆكان، مەهاباد، قەسرشیرین، قوروە و... نزیك بە 1400 كرێكار لەسەر كار دەركراون.