"دەبێتە هەتاو"، نوێترین ئالبۆمی ئەرسەلان و بیژەن كامكار سەرەتای خەرمانان بڵاو دەكرێتەوە
15:38 - 26 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: ئەرسەلان كامكار ئاوازدانەری كورد، لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی هونەر ئانلاین وتی: ئالبۆمی \"دەبێتە هەتاو\" بە دەنگی بیژەن كامكار سەرەتای مانگی خەرمانان بە فارسی بڵاو دەكرێتەوە.
ئەرسەلان كامكار وتی مێلۆدی و ئاوازی ئەم بەرهەمە تازە مۆسیقاییە لە ئەستۆی ئەو بووە و بریتیە لە حەوت پارچە شێعری شاعیران \"فرووغ فەڕوخزاد، ئەحمەد شاملوو، حافیز و مەولانا\" و ناوی هێندێ لە تراكتەكان بریتین لە \"دەبێتە هەتاو، نێوان تاریكی، ماسی، شینگێڕی، یاری من، گوڵبانگ و رۆژ.
ئەو ئاوازدانەر كوردە بە ئاماژە بەوەی كە ئەەو ئالبۆمە سەرەتای مانگی خەرمانان بڵاو دەكرێتەوە، وتی: بەدەنگی بیژەن كامكار و مریەم ئیبراهیم پوور تۆمار كراوە و هانا و سەبا كامكاریش بە كۆرس هاوكاریانیان كردووە.