دیپلۆمی شانازی رەكابەرییە نێودەوڵەتییەكانی وێنەكێشان بەخشرایە منداڵانی كوردستان + وێنە

13:13 - 2 بەفرانبار 2713
ئاژانسی كوردپا: ٢٠ منداڵی هونەرمەندی ئەندامی ناوەندی پەروەردەی فیكری لەئوستانە كوردنشینەكانی ئێران توانیان دیپلۆمی فەخر و شانازی ركابەرییەكانی نەقاشی وڵاتی بۆڵغارستان بەدەست بێنن.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ركابەرییەكانی نێودەوڵەتی وێنەكێشانی \"نوا زاگورا\"‌ی وڵاتی بۆڵغارستان بە سەركەوتنی ئەندامانی ناوەندی پەروەردەی فیكری منداڵان و مێرمنداڵانی ئوستانەكانی كرماشان، ئازەربایجانی رۆژئاوا و كوردستان كۆتایی پێ‌هات.

هانیە كاشی ساز و بابەك نادر عەلی لەخۆی، سۆما مەمدووح، مائێدە قورەیشی و دەریا ئادەمی لەپیرانشار، سوریا سپوەیی لەمەهاباد، تینا محەممەدزادە لەورمێ‌، پەریسا ئیبراهیمی لەسەردەشت، مەهدی جەهانگەرد لە محەممەدیار، زیلان مەعرووفی لەشنۆ، ئەسرا حەق نەزەری و سەحەر ئەحمەدزادە لەتازەشار، منداڵانی هونەرمەندی ئوستانی ئازەربایجانی غەربین.

هەروەها ٨ منداڵی دیكە بەناوەكانی ئایدا سەفەری، هەستی قەنبەری، فاتمە سەلیمی و هانیە میرزایی لەكرماشان، ئایدا سەمەدی، مەحدەسە ئەڵماسی و محەممەد سلێمانی لەكەنگاوەر و كارا خەلیل نەژاد لەبانە سەركەوتوانی ئوستانەكانی كرماشان و كوردستانن.

ناوەندی پەروەردەی فیكری منداڵان و مێرمنداڵانی ئەو سێ‌ئوستانە بە هۆی بەشداریی چالاكانەیان لەركابەرییەكان، دیپلۆمی شانازییان پێشكەش كراوە.

ئەمساڵ سەرجەم ٦١ منداڵ و مێرمنداڵی ئێرانی خەڵاتی ركابەرییەكانی وێنەكێشانی \"نوا زاگورا\"‌كە لەژێر ناوی \"ئازاد\" لەوڵاتی بۆڵغارستان بەڕێوە چوو بەدەست هێناوە.

دوو هەزار و ٦٥٨ بەرهەم لە ٢٧ وڵاتی جیهانەوە بە پانزدەیەمین خولی ركابەرییەكانی نەقاشی بۆڵغارستان گەیشتبوو.
\"17507.jpg\"

\"17509.jpg\"

\"17506.jpg\"

\"17503.jpg\"

\"17504.jpg\"

\"17508.jpg\"

\"17505.jpg\"

\"17502.jpg\"