"دیواری مرگ" هەرەشە لە ژیان و گیانی هاووڵاتییانی كرماشانی دەكات
14:04 - 20 سەرماوەز 2711
كوردپا: \"دیواری مرگ\" كەلە ئەنجامی پڕۆژە حكوومەتییەكان لە دەورووبەری شارەكی جەعفەر ئاوای كرماشان درووست بووە، بۆتە هەڕەشەیەك بۆ سەر ژیانی هاووڵاتییانی ئەو شارەكە.
ماوەی چەند ساڵ لەمەوبەر بە مەبەستی هێندێ پڕۆژە بەڵێندەرەكان دەستیان بە هەڵگرتنی خاك (خاكبرداری) لە نزیك شارەكی جەعفەر ئاوا كردووە و لە ئەنجامی ئەو خاك هەڵگرتنەشدا دیوارێكی زۆر بەرز و بەرین درووست بووە و هەتا ئێستا بۆتە هۆی چەندین رووداوی ناخۆش.
ئەسەدی، یەك لە دانیشتوانی ئەو شارەكە بە هەواڵدەریی میهری راگەیاندووە، ئەو دیوارە مەترسیی رووخانی لێ دەكرێت و هەتا ئێستا چەندین ماشین و هەروەها هاوڵاتیش لێی كەوتوونەتە خوارەوە.
ئەو هاووڵاتییە كرماشانییە لە درێژەدا وتوویەتی، هەر لەو پێوەندییەدا چەندین منداڵ بەهۆی كەوتنە خوارەوە لەو دیوارە تووشی شكان و پێكانی جەستەیی بوون.
سەرچاوەكە ئاشكراشی كرد، كۆبوونەوەی موعتادان، شوێنی ئاژەڵ و رشتنی زبڵ لەو كێشانەیە كەلە ئەنجامی درووست بوونی ئەو دیوارە بۆ هاووڵاتییانی شارەكی جەعفەرئاوا هاتوونەتە ئاراوە.