دیمانەی تایبەتیی بەشی کوردیی دەنگی ئەمریکا لەگەل وتەێیژی ئاژانسی کوردپا

16:00 - 24 سەرماوەز 2712
ئاژانسی کوردپا: بە بۆنەی رووداوی سووتانی قوتابیانی گوندی شیناوێ و کار و چالاکیی مافی مرۆف و کۆمەڵگای مەدەنی لەم بارەوە بەشی کوردیی دەنگی ئەمریکا دیمانەیەکی تایبەتی لەگەڵ وتەبێژی ئاژانسی کوردپا (مافی مرۆڤ) پێکهێناوە.

لەو دیمانەیەد لەیلی حەسەنپوور وتەبێژی تایبەتیی بەشی مافی مرۆفی ئاژانسی کوردپا ئاماژەی بەو راپۆرت، هەواڵ و کار و چالاکییانە کردووە کە لەلایەن چالاکانی فەرهەنگی، خوێندکاری و مافی مرۆڤ لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران کردووە کەلە پێوەندی لەگەڵ رووداوی گوندی شیناوێ لە رۆژانی رابردوودا ئەنجام دراون.

وتەبێژی مافی مرۆفی ئاژانسی کوردپا باسی لەوە کردووە کە شەپۆلی کار و چالاکیی پشتیوانیی لە قوتابییانی گوندی شیناوێ دێر دەستی پێکردووە.

لە رۆژانی رابردوودا بەشێک لە چالاکانی فەرهەنگی، خوێندکاری و مافی مرۆف و چین و توێژی جۆراوجۆر لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات لە چوارچێوەی رێکخستنتی کۆڕ و کۆبوونەوە و بە دەرکردنی بەیاننامە هاوخەمی و پشتیوانیی خۆیان لە بنەماڵە و بەرکەوتوان و بریندارانی گوندی شیناوێ دەربڕی.