دیمانەی تایبەتیی ئاژانسی کوردپا لەگەڵ ئاسۆ مامزادە لاوی سەرکەوتووی ساڵ + وێنـــە
16:35 - 9 بانەمەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: چوارەمین فێستیڤاڵی ده‌ستینشان كردنی لاوی ساڵ لەلایەن وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی هه‌رێمی كوردستان بەرێوەچوو کە تێیدا ٣٥ لاوی کورد وەک چالاكترین لاوی ساڵ هەڵبێردران و خه‌ڵاتی لاوی سەرکەوتووی ساڵیان پێشکەش کرا.
ئااژنسی هەواڵدەریی کوردپا بەمەبەستی زیاتر ئاگادار بوون لە چۆنیەتی دیاریکرانی ئاسۆ مامزادە وەک لاوی سەرکەوتووی ساڵ و هەرەوەها کار و چالاکییەکانی ئەو گرافیستە کوردەی خەڵکی شاری بۆکان، دیمانەیەکی تایبەتیی لەگەڵ ناوبراو پێکهێناوە.
ئاژانسی کوردپا: ئێوە بەپێی چ پێوەرێک لە نیوان ٥٥٠ لاوی کورددا وەک لاوی سەرکەوتووی ساڵ هەلبژێردران؟
ئاسۆ مامزادە: ماوەی چەند مانگ پێش ئیستا پەیوەندیم پێوە کرا کە بەرهەمەکان و سیڤی خۆمیان بۆ بنێرم، من سەرەتا لە بەشی دیزاین بەشداریم لەو فێستیڤاڵەدا کرد، بەڵام دواتر وەک بەشی پۆستێر دەرچووم، ههرچهندهبهبهخشینی خهڵاتهكهزۆر دڵخۆشم و لام زۆر پیرۆزه، به‌ڵام لێردا هەڵەیەکی زۆر زەق و بەرچاو ههیهكهبهئهركی خۆمی ده‌زانم بۆوه‌ی كۆڕی هونه‌ری و زانستیی ئێمه‌ش هه‌ر چی زیاتر ره‌چاوی پێوهرهنێودهوڵهتییهكان بكات پێویستە ئاماژەی پێ بکەم لەبەر ئەوەی کە لە داهاتوودا ئەو هەڵەیە دووپات نەبێتەوە، بەداخەوە لێرە به‌شی گرافیک بە کاری \"چاپی دەست\" جێ کەوتووە، بەڵام کاری گرافیک بێجگه له‌به‌شی چاپی ده‌ست زۆر لایەنی وەک: پۆستێر، دیزاینی لۆگۆ، دیزاینی کتێب و گۆڤار لە خۆ دەگرێت و هەروەها بەشی کاری چاپی دەستی تەنیا بەشێکی بچووک لە کاری گرافیکە، به‌داخێکی زۆریشەوە كۆمه‌ڵێك مامۆستا و ته‌نانه‌ت خوێندكارانی هونه‌ریش ئاگاداری ئه‌م ههڵهیهنین یان خۆیان نه‌بان ده‌كه‌ن، چونكهجورئهتی گۆڕانكاریی بنه‌ڕه‌تییان نییه.
من بەهیوام بەهاوکاریی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کردستان چەندین وۆرکشۆپ لەسەر چۆنیەتی کاری گرافیک بەڕێوە بەرم.
ئاژانسی کوردپا: پسپۆڕیی ئێوە لە کام بەشی کاری گرافیک دایە و هەتا ئێستا لەو بوارەدا چەندە چالاک بوون؟
ئاسۆ مامزادە: من لە سەرجەم بەشەکاندا پسپۆڕیم هەیە و هەتا ئێستا لانیکەم ٥٠ \" لۆگۆ\"م دیزاین کردووە و زیاتر لە \"٣٠٠ رووبەرگی کتێب و ٥٠ پۆستێر\"م دیزاین کردووە، هەرچەندە ئەگەر وەزارەتی رۆشنبیری هاوکاریم بکات من بەهیوام لە ورک شۆپەکاندا بەشی گرافیک چاک بکەمەوە، چونکە لە راستیدا مامۆستای زانکۆکانیش لەسەر ژێده‌ری \"چلەکان و حەفتاکان\" دەڕۆن و كۆمه‌ڵێك مامۆستای عه‌ڕه‌بیان كردۆتهپێشهنگ کە ئه‌وه‌ی پێیان خۆش نهبێپێشكهوتنی كورده، هەرچەندە من لەگەڵ زۆرێک لە مامۆستای زانکۆکان باسم کردووە و هاوڕاشم بوون، به‌ڵام ئهوهبههیممهتی هه‌موو لایه‌ك ده‌كرێت.
ئاژانسی کوردپا: بەپێی ئەو زانیاریانەی کە هەمانە بەڕێزتان لەسەر پڕۆژی \"دیزاینی دراو\"ی کوردی کار دەکەن، ئامانجتان لەو پرۆژەیە چییە؟
ئاسۆ مامزادە: پرۆژەی دراوی کوردی بەشێکە لە پرۆژەیەکی گەورەتر بەناوی \" دروست کردنی بیرەوەریی هاوبەش\"، ئێمە بەهۆی ئەوە کە لە قۆناغی نەتەوە سازیداین و قۆناغێکی یەکجار هەستیارە و بەبڕوای من \"بیرەوەریی هاوبەش\" دەبێتە بەشێکی گرینگ لە نەتەوە سازی.
ئەگەر چاو لێبکەین کاتێک گوێ لە سروود و گۆرانییەکانی \"شوان پهروەر، حەسەن زیرەک، محەممەد عارفی جزیری، ئایشێشان، جوان حاجۆ و سه‌دان گۆرانیبێژی دیكهدهگرین\" هەستێکی تایبەتی لەگەڵ کوردەکانی هەر چواربەشی کوردستان دروست دەبێت، یان ئەو کوردانەی کە لە بەشەکانی دیکەی کوردستان لە زانکۆکانی ئێرە دەخوێنن، بیرەوەری هاوبەش دروست دەکەن، ئەوەش دەچێتە چوارچێوەی دروست کردنی بیرەوەری هاوبەش و راستەوخۆ دەچێتە خانەی نەته‌وە سازییەوە، منیش هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و رێڕه‌وه‌ی به‌درێژایی مێژوو له‌گه‌ڵمان هاتووه. دهمههوێبههێندێك پرۆژه‌ی تایبه‌ت ئه‌و حاڵهتهتیۆریزهكهم و بیكهمهپرۆژهیهكی نه‌ته‌وه‌یی.
پاشان دیزاینی مداڵیای ئەرتەشی کوردستان، دروست کردنی یونیفۆرمی جڵوبەرگی هێزە ئەمنیەکانی کوردستان به‌كه‌ڵك وه‌رگرتن لە ئاسەوار و شوێنەوارە کەونینەکانی كوردستان بەشێکی دیکەی پڕۆژەکانی من لە داهاتوودا دەبن و ئەمانەش تەنیا بیرۆکەی خۆمە و تەنیا لە پێناوی نەتەوەکەمدا ئەنجامی ئەدەم.
ئاسۆ مامزادە ساڵی(1982) ١٣٦١ی هەتاوی لە شاری بۆکان لە دایک بووە و هەتا ساڵی ٢٠٠٤ لەگەڵ گۆڤار و بڵاڤۆکە خوێندکارییەکانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان وه‌ك (رۆژانۆ، روانگه، ئافاقی نۆو، نگاه دیگر، دیارده‌و ... هاوکاریی كردووه‌و لە ساڵی ٢٠٠٤ـەوە رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە و یەکەم جار لە سلێمانی له\"ئەنستیتۆی کەلەپووری کورد\" و هاوکات \"لەگەڵ مۆزەخانەی شاری سلێمانی هاوکاریم کردووە.
ساڵی ٢٠٠٥ له شاریههولێر نیشتەجێ بووه‌و له‌گه‌ڵ\"ده‌زگای رێژیار، ده‌زگای موكریانی، ده‌زگای موزیك و كه‌له‌پووری كورد، وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان، په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌زگای ئاراس و كه‌ناڵی زاگرۆس... كاری كردووه.
هەنووکە لە شاری هەولێر، لهگهڵهاوسهرهكهی (چیمه‌ن حه‌سه‌نی) كه‌ئه‌ویش دیزاینێره، كۆمپانییه‌كی دیزاین و رێکلامیان به‌ناوی (ئارمائیت) دامه‌زراندوه.
بەشێک لە کارەکانی هونەرمەندی گرافیست، ئاسۆ مامزادە