دیسانەوە فڕۆكە جەنگییەكانی توركیە ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستانیان بۆردمان كرد

14:25 - 12 بانەمەڕ 2712
كوردپا: جارێكیتر دوو فڕۆكەی جەنگیی ئەرتشی توركیە ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستانیان بۆردمان كرد.

ماڵپەڕی خەندان بڵاوی كردەوە، ناوچەكانی \"زاب و نهێلی\" سەر بە قەزای ئامێدی لە ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان بوونە ئامانجی بۆردمانی فڕۆكە جەنگییەكانی ئەرتشی توركیە.

چەند رۆژ لەمەوبەریش فڕۆكە جەنگییەكانی‌ سوپای‌ توركیە بناری‌ قەندیل و ناوچەكانی‌ \"بەرواری و چیای مەتین\"یان بۆردومان كرد.

بەردەوامیی بۆردومانەكان:
چەند رۆژ لەمەوبەریش حكوومەتی ئیسلامیی ئێران دوای تێپەڕینی هەشت مانگ لە راگرتنی تۆپباران بۆ سەر سنوورەكانی هەرێمی كوردستان، جارێكی‌تر ئەو هەوڵەی دەست پێكردەوە.

\"4370.jpg\"


رێکەوتی 30ی گەلاوێژن ١٣٩٠ له‌نێزیک چیای کورته‌ک له ‌داوێنی قەندیل فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی تورکیە بۆردمانی ئۆتۆمبیلێکیان کرد که ‌7 ئه‌ندامی خێزانێکی تێدابوو و هه‌موویان کوژران.

به‌رپرسان و راگه‌یەنه‌رییه‌کانی تورکیە ئه‌وکات نکۆڵییان له‌ کوشتنی ئه‌و هاووڵاتییه‌مه‌ده‌نیانه‌ده‌کرد.

به‌شیر ئاتالای جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا پاش چوارمانگ له‌میانه‌ی به‌رنامه‌یه‌کی که‌ناڵی \"سی ئێن ئێن تورک\" دانی به‌ کۆمه‌ڵکوژییه‌که‌ی چیای کورته‌کدا نا که‌ به‌هۆی بۆردمانی فڕۆکه‌جه‌نگییه‌کانی ئه‌و وڵاته‌وه‌حه‌و‌ت ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌یه‌ک کوژران.