دیاسپۆرا و تەنزی سوور لە سنە پەردەیان لەسەر لادرا
14:41 - 18 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: كتێبی دیاسپۆرا، بەرهەمی شێعری كامبیز كەریمی و تەنزی سوور، بەرهەمی دوكتۆر ئەسعەد ئەردەڵان لە رێوڕەسمێكدا لە شاری سنە پەردەیان لەسەر لادرا.
بەپێی هەواڵدەریی كوردپرێس، ئەم دوو بەرهەمە كە وەك یەكەم بڵاوكراوەكانی بڵاوكەرەوەی ژیار دێنە ئەژمار، سەر لە ئێوارەی رۆژی دووشەممە 17ی رەزبەر، بە ئامادەبوونی نووسەران، هنەرمەندان و رۆژنامەنووسانی كورد لە شارەكانی كوردستانی ئێران، پەردەیان لەسەر لادرا.
لە سەرەتای رێوڕەسمەكەدا، خاتوو دوكتۆر گەزانی هاوسەری ئەسعەد ئەردەڵان ئاماژەی بە ساڵانی پڕ تەمتۆمانی نووسین و بڵاوكردنەوەی تەنزی سوور كرد و وتی: نووسینی ئەم بەرهەمە لە ساڵانێكی تایبەتیی سیاسی و كۆمەڵایەتی و لە بارودۆخێكی تایبەتی فیكری و كۆمەڵایەتی نووسراوە و بە پێزانینی ئەم بابەتە رەنگە شێوەی خوێندنی دەقەكە جیاوازتر لە جاران بنوێنێت.
وتیشی: هەڵبەت بڵاوكردنەوەی دەقێكی ئەدەبی لە مامۆستایەكی زانستی یاسا و سیاسەت، لە دەیەی چلەمی وانە وتنەوەی زانستگایی بە جۆرێك بیرهێنانەوەی مەراقەكانی لاوی و بووژاندنەوەی بەشە لەبیركراوەكانی ژیانە.
دواتر ئۆمید وەرزندە، وەرگێڕ و ڕەخنەگر بە پێداچوونەوە بە توانستی پۆلی فۆنی و كەڵك وەرگرتنی كارامە لە تایبەتمەندیی پارۆدی و نێوان دەقێتی دیاسپۆرای وەك دەقێكی دژەژانر، یان ئەوپەڕژانر وەسف كرد و وتی: كامبیز یەكێكە لە شاعێرە بەتواناكانی بەرەی سێهەمی ئەدەبی كوردی كە چالاكانە و بێ نەوەستان لە ئەدەبی شێعردا هەوڵدەدا و بەردەوام سەرقاڵی ئەزموونی نوێیە.
ئەم مامۆستای زانكۆیە وتیشی: كامبیز بە تاقیكردنەوەی ئەزموونی سەفەر لە چەند كۆمەڵەی دواجاری، هەوڵدەدا بەستێنێكی جیاواز بۆ خۆی دەستەبەر بكات كە لە هەمان كاتدا كە شێعرە، دەتوانێت شانۆگەری، یادداشت، چیرۆك یان دەقێكی ڕەخنەی ئەدەبی بێت.
ناهید عەرجوونی وەك سێیەم وتارخوێنی ئەم كۆڕە، بە كردنەوەی دەلاقەیەك لەسەر ئۆبژە بەراییەكان دەستی پێكرد و باسی لە ئەزموونی جەنگ، كۆچەریی دەقی دیاسپۆرا كرد و وتی: رەنگە بەرەی ئێمە لە ساڵەكانی جەنگ ئامادە نەبووبێت، بەڵام زیاترین بەركەوتووانی شەڕ بووین و هێشتاش خەسارەكانی شەڕ لە خۆمان دەتەكێنین.
شاعێری كۆمەڵە شێعری \"لەسەر كاژەڵەم بنووسە پەنجەرە\" زیاتر وتی: ئێمە هاوكات لەگەڵ هەست كردن بەم هاوچەشنی بەرییە و پێگەیشتنی شێعریمان لە بەستێنێكی هاوشێوە، هەست بە پێگەیشتنێكی لۆژیكی لە كارەكانی كامبیزدا دەكەین و ئەمەش وا دەكات ئەو دەورێكی باش بگێرێت لە شێعری هاوچەرخی كوردی و ئەم بابەتەش بە بەهرە وەرگرتنی شاعێر لە تەواو كەرەسە هونەرییەكانی فۆتۆگرافی و نیگاركێشی لەم بەرهەمەدا خۆی دەردەخات.
لە درێژەدا ساڵح ئەدیبی ئاخاوتنێكی رەخنەگرانەی لەسەر كتێبی تەنزی سوور دەسپێكرد و لە سەرەتای وتەكانیدا وتی: باسكردن لەسەر بەرهەمی مامۆستایەكی زانكۆ، دەیخاتەوە بیر كۆڕی ئاڕاستەكاری و پێداچوونەوە لە ریساڵە و تێزی خوێندكاری.
ئەدیبی، بەهرە وەرگرتنی دوكتۆر ئەردەڵان لە بەدەستەوەدانی بابەتێكی تیۆری و شیكارانە لەبارەی تەنز و جۆرەكانی تەنز لە سەرەتای كتێبەكەی بە ئەرێنی وەسفكرد و وتی: هەڵبژاردنی پاشكەوتی سوور بۆ تەنز هەر لە سەرەتاوە بیرمان دەخاتەوە كە نووسەرەكەی دەیهەوێ پێكهاتنی تەنز لە جیهانێكی داخراو و پڕ لە زەختمان نیشان بدات و دەبێ لەم سەفەرە لەگەڵیدا هاوڕێ بین.
لە كۆتایی ئەم ڕێوڕەسمە هەر كام لە نووسەران\"كامبیز كەریمی و دوكتۆر ئەسعەد ئەردەڵان\" بەخێرهاتن و سپاسی میوانان و بەڕێوەبەرانی كۆڕەكەیان كرد هیوایان خواست ئەم كۆڕە ببێتە سەرەتایەك بۆ نووسەرانی دیكەی كورد لە ئێران.
كامبیز كەریمی شاعیر وەرگێڕ و تەنزنووس لەدایك بووی شاری سنەیە و هەتا ئێستا چەندین بەرهەمی لە شاعیرانی هاوچەرخی هەرێمی كوردستانی لە كوردییەوە وەرگێڕاەوە سەر زمانی فارسی و سەرقاڵی كاری لێكۆڵینەوەشە.
دوكتۆر ئەسعەد ئەدەڵان لەدالیك بووی شاری دێگولان و مامۆستای زانستگاكانی تاران و یەكێك لە كوردە چالاكەكانی كۆمەڵەی كوردانی دانیشتووی تارانە.