دۆزرانەوەی ئەشکەوتێکی ستوونی لە چیاکانی کامیاران + وێنــە

22:57 - 13 خەرمانان 2713
ئاژانسی کوردپا: لە نێو دڵی یەکێک لە چیاکانی باشووری رۆژئاوای شاری کامیاران ئەشکەوتێکی ستوونی لەلایەن تیمی شاخەوانیی \"هەوراز\"ـەوە دۆزرایەوە و بەناوی \"محەممەدی هەوراز\"ـەوە ناودێر کرا.

رۆژی ٨ی مانگی خەرمانانی ئەمساڵ، تیمی شاخەوانیی \"هەراز\" لە چیای کەرگەن شا\"ی نزیک گوندی \"محەممەدئاوای کەریان\" ئەشکەتێکی ستوونی کە بەرەو قووڵایی ئەو چیایە رۆچووە، لەلایەن تیمی ٦ کەسیی شاخەوانیی هەورازەوە دۆزرایەوە.

سەرپەرستی ئەو تیمە شاخەوانییە سەبارەت بە هەڵکەوتەی ئەو ئەشکەوتە بە یەکێک لە ماڵپەڕە ناوچەییەکانی راگەیاندووە، ئەشکەوتی ناوبراو ٢٣٠٠ میتر لەسەر ئاستی ئاوی دەریاوە بەرزە و زارکی چوونە ژوورەوی ئەو ئەشکەوتە ٢٠ میتر لە داوێنی ئەو چیایەوە بەرزی هەیە.

ئەو شاخەوانە ئەوەشی خستۆتەڕوو، زارکی چوونە ژوورەوەی ئەشکەوتەکە ١ میتر لە ٧٠ سانتی میترە و پاشان وردە وردە میچەکەی بۆ ١٨ میتر بەرز دەبێتەوە.

ئەردەشیر فاتحی رایگەیاندووە، لەبەر ئەوەی کە محەممەدی هەوراز یەکەم شاخەوانی کورد بووە کە ساڵی ١٣٧٧ توانییوەیەتی چیای \"ئێڤێرست\"ی ببڕیت، ئەو ئەشکەوتەیان بەناوی محەممەدی هەورازەوە ناودێر کردووە.

محەممەدی هەوراز ساڵی ١٣٤٨ لە شاری نەغەدە لە ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا لە دایک بوو و ساڵی ١٣٦٧ رووی لە شاخەوانی کرد.

ناوبراو ساڵی ١٣٨٢ لەکاتی سەرکەوتنی بەسەر چیای \"گاشربروومی ١\" لە وڵاتی پاکستان بەهۆی هەرسی کلیلە بەفرەوە بە توندی بریندار بوو کە سەر ئەنجام رێکەوتی ١٦ی خەرمانانی هەمان ساڵ بەهۆی کاریگەریی برینەکانییەوە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

عکس: شاهو خبر
\"15090.jpg\"

\"15089.jpg\"

\"15092.jpg\"

\"15094.jpg\"

\"15093.jpg\"