دۆخی نالەباری ژیانی پەنابەرانی وڵاتی ئیتالیا و کەمتەرخەمیی ئیدارەی پەنابەران+وێنـە

15:28 - 12 رێبەندان 2713
ئاژانسی کوردپا: بارودۆخی خراپی گوزەران و شوێنی ژیانی پەنابەرانی نیشتەجێی کەمپەکانی وڵاتی ئیتالیا، پەنابەرانی وەزاڵە هێناوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا و بە وتەی یەکێک لە پەنابەرانی وڵاتی ئیتالیا، پەنابەران لەو وڵاتە لەسەرەتایی‌ترین مافەکانیان بێبەرین و شوێنی نیشتەجێ بوونیان شیاوی ژیان کردن نییەو لە رۆژانی رابردوودا بەهۆی باران بارینەوە تێکڕای ژووری پەنابەران پڕ بووە لە ئاو.

ئەو پەنابەرە کوردە باسی لەوە کرد، کاربەدەستانی ئیدارەی کاروباری پەنابەری، بە مەبەستی ئەوەی کە پەنابەران وڵاتی ئیالیا بەجێ بهێڵن و روو لە وڵاتانی دیکە بکەن، بۆ ماوەیەکی دورودرێژ پەنابەران لە کەمپەکاندا دێڵنەوەو مافی پەنابەرییان پێ نادەن.

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، رۆژی رابردوو لەئەنجامی کەمتەرخەمیی بەرپرسانی ئیدارەی پەنابەری لەمەڕ شوێنی نیشتەجێ بوونی پەنابەران و بەهۆی باران بارینەوە، ماڵی پەنابەران پڕ بووە لە ئاوی لافاو و پەنابەران لە دۆخێکی نالەبەردا ژیان بەسەر دەبەن.

دەگوترێت، کەمپی \"کاسترنۆڤۆ دیپۆرتۆ زیاتر لە ١٠٠٠ پەنابەری بیانی تیایدا دەژین و زۆربەی ئەو پەنابەرانە ژن و منداڵن و چەند بنەماڵەیەکی کوردیش، کە پەنابەری سیاسین لەو کەمپەدا نێشتەجێن.

بەهۆی بارودۆخی نالەباری ژیان و گوزەران و هەروەها فشاری دەزگا ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، دەیان چالاکی سیاسی و فەرهەنگیی کورد وڵاتی ئێرانیان بەجێ هێشتووە و روویان لە وڵاتانی ئورووپایی کردووە.

لەلایەکی دیکەوە زۆربەی پەنابەران بە مەبەستی چوون بۆ وڵاتانی ئورووپایی روو لە وڵاتی تورکیا دەکەن و زۆر جار لەلایەن پۆلیسەوە بەرەوڕووی هەڕەشەی سنوورداش کران دەبنەوەو بۆیە زۆر جار پەنابەران بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە هەڵسووکەوتی پۆلیس و کۆمیساریای پەنابەران مان لە خواردن دەگرن.
\"18125.jpg\"

\"18126.jpg\"

\"18124.jpg\"

\"18128.jpg\"