دۆخی تەندروستیی ٦ زیندانی سیاسیی کوردی زیندانی مەهاباد نالەبارە
16:49 - 7 گەلاوێژ 2713
ئاژانسی کوردپا: ٦ کەس لە زیندانیانی سیاسیی کوردی زیندانی ناوەندیی مەهاباد تووشی نەخۆشیی جۆراوجۆر بوون و لەلایەن بەرپرسانی ئەو زیندانە و هەروەها هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە بۆ چارەسەریی نەخۆشییەکەیان بەرەوڕووی ئاستەنگ دەبنەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، زیندانییەکی سیاسیی کورد بەناوی \"موحسین جەلدیانی\" تەمەن ٥٣ ساڵ و خەڵکی شاری شنۆ، زۆربەی ددانەکانی خراپ بوون و لەلایەن پزیشکی بێهداریی زیندانەوە پێی راگەیاندراوە کە تەنیا لەدەرەوەی زیندان چارەسەری بۆ دەکرێت و پێویستیی جیددی بە چارەسەری هەیە، بەڵام سەرەرای هەوڵی خۆی و بنەماڵەکەی، بەرپرسانی زیندان و هێزە ئیتلاعاتییەکان رێگرییان لە چوونی ناوبراو بۆ دەرەوەی زیندان کردووە.
هەروەها \"فەرەیدوون (سمکۆ) عوسمانی\" تەمەن ٢٦ ساڵ کەلە زیندانی شاری مەهاباد راگیراوە، ماوەی چەند مانگە تووشی نەخۆشیی \"دیسکی پشت(کمر)\" بووە و هەتا ئێستا چەندین جار بۆ چارەسەریی نەخۆشییەکەی داوای لە بەرپرسانی زیندان کردووە کە رەوانەی نەخۆشخانەی دەرەوەی زنیندانی بکرێت، بەڵام ئیدارەی ئیتلاعات و بەرپرسانی زیندان ئیزنی چوونە دەرەوەیان بە ناوبراو نەداوە.
سمکۆ عوسمانی ساڵی ١٣٩٠ لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهابادەوە لەو شارە دەستبەسەر و دواتر حوکمی ٣ ساڵ زیندانیی تەعزیری بۆ بڕایەوە و لە دادگای پێداچوونەوەدا ئەو حوکمە بۆ ١ ساڵ و ٦ مانگ زیندانیی تەعزیری کەم کرایەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە زیندانی مەهابادەوە بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند، هەنووکە سمکۆ عوسمانی ماوەی چەند مانگی لەلایەن هاوڕێ زیندانییەکانییەوە خزمەتی دەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە \"جەماڵ محەممەدی\" کە ساڵی ١٣٨٩ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە لە شاری مەهاباد دەستبەسەر و دواتر دادگای ئینقلابی ئەو شارە بەتاوانی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکان حوکمی ٦ ساڵ زیندانیی تەعزیریی بۆ بڕایەوە، تووشی ئازاری \"پشت(کمر)\" بووە، ناوبراو هەتا ئێستا چەندین جار بۆ چارەسەریی نەخۆشییەکەی داوای لە بەرپرسانی زیندانی مەهاباد کردووە، رەوانەی نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان بکرێت، بەڵام بەردەوام لەگەڵ داواکەی دژایەتی کراوە.
سەرچاوەکە راشیگەیاند، جەماڵ محەممەدی بەهۆی دەستکورتییەوە کاری خاوێن کردنەوەی نێو زیندانی دەکرد کە بەهۆی تووشبوون بەو ئازارە، نەیتوانی لەسەر کارەکەی بەردەوام بێت.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو کە \"قاسم رەحیمی ئازەر\" زیندانیی سیاسیی کورد کە تووشی نەخۆشیی \"سیل\" بووە، هەتا ئێستا هێچ هەوڵێک بۆ چارەسەریی نەخۆشییەکەی نەدراوەو تەنانەت چەندین جار لە وەلامی داواکارییەکەیدا رەوانەی ژووری تاکەکەسی کراوە.
ناوبراو رێکەوتی ١٦ی رەشەممەی ١٣٨٩ لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە لە بۆکان دەستبەسەر و دواتر لە دادگای سەرەتاییدا بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئوپۆزسیۆنی حکوومەتی ئیسلامی ئێران بە ٨ ساڵ زیندانی تەعزیری حوکم درا و پاشان لە دادگای پێداچوونەوەدا حوکمەکەی بۆ ٤ ساڵ زیندانی تەعزیری کەم کرایەوە.
جەلال ناسری هاوڕێ لەگەڵ جەماڵ قادرنژاد، رێکەوتی ٢٥ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٩١ لەلایەن مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهابادەوە دەستبەسەر کران.
دواتر جەلال ناسری بە تاوانی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، بە ٤ ساڵ زیندانیی تەعزیری و هەروەها جەمال قادرنژاد\"یش بەهەمان تاوان بە ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کران.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، زیندانییەکی سیاسیی کورد بەناوی \"موحسین جەلدیانی\" تەمەن ٥٣ ساڵ و خەڵکی شاری شنۆ، زۆربەی ددانەکانی خراپ بوون و لەلایەن پزیشکی بێهداریی زیندانەوە پێی راگەیاندراوە کە تەنیا لەدەرەوەی زیندان چارەسەری بۆ دەکرێت و پێویستیی جیددی بە چارەسەری هەیە، بەڵام سەرەرای هەوڵی خۆی و بنەماڵەکەی، بەرپرسانی زیندان و هێزە ئیتلاعاتییەکان رێگرییان لە چوونی ناوبراو بۆ دەرەوەی زیندان کردووە.
موحسین جەلدیانی، تەمەن ٥٣ ساڵ و خەڵکی شاری شنۆ
موحسین جەڵدیانی مامۆستای قوتابخانە و شۆرای شاری شنۆ بوو کە ساڵی ١٣٨٨ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە لە ئوستانی ئەراک دەستبەسەر و دواتر حوکمی ٦ ساڵ زیندانیی تەعزیری بۆ برایەوە و هەنووکە ماوەی ٣ ساڵ لە زیندانی ناوەندیی شاری مەهاباد ماوەی حوکمەکەی تێپەڕ دەکات.هەروەها \"فەرەیدوون (سمکۆ) عوسمانی\" تەمەن ٢٦ ساڵ کەلە زیندانی شاری مەهاباد راگیراوە، ماوەی چەند مانگە تووشی نەخۆشیی \"دیسکی پشت(کمر)\" بووە و هەتا ئێستا چەندین جار بۆ چارەسەریی نەخۆشییەکەی داوای لە بەرپرسانی زیندان کردووە کە رەوانەی نەخۆشخانەی دەرەوەی زنیندانی بکرێت، بەڵام ئیدارەی ئیتلاعات و بەرپرسانی زیندان ئیزنی چوونە دەرەوەیان بە ناوبراو نەداوە.
سمکۆ عوسمانی ساڵی ١٣٩٠ لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهابادەوە لەو شارە دەستبەسەر و دواتر حوکمی ٣ ساڵ زیندانیی تەعزیری بۆ بڕایەوە و لە دادگای پێداچوونەوەدا ئەو حوکمە بۆ ١ ساڵ و ٦ مانگ زیندانیی تەعزیری کەم کرایەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە زیندانی مەهابادەوە بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند، هەنووکە سمکۆ عوسمانی ماوەی چەند مانگی لەلایەن هاوڕێ زیندانییەکانییەوە خزمەتی دەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە \"جەماڵ محەممەدی\" کە ساڵی ١٣٨٩ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە لە شاری مەهاباد دەستبەسەر و دواتر دادگای ئینقلابی ئەو شارە بەتاوانی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکان حوکمی ٦ ساڵ زیندانیی تەعزیریی بۆ بڕایەوە، تووشی ئازاری \"پشت(کمر)\" بووە، ناوبراو هەتا ئێستا چەندین جار بۆ چارەسەریی نەخۆشییەکەی داوای لە بەرپرسانی زیندانی مەهاباد کردووە، رەوانەی نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان بکرێت، بەڵام بەردەوام لەگەڵ داواکەی دژایەتی کراوە.
سەرچاوەکە راشیگەیاند، جەماڵ محەممەدی بەهۆی دەستکورتییەوە کاری خاوێن کردنەوەی نێو زیندانی دەکرد کە بەهۆی تووشبوون بەو ئازارە، نەیتوانی لەسەر کارەکەی بەردەوام بێت.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو کە \"قاسم رەحیمی ئازەر\" زیندانیی سیاسیی کورد کە تووشی نەخۆشیی \"سیل\" بووە، هەتا ئێستا هێچ هەوڵێک بۆ چارەسەریی نەخۆشییەکەی نەدراوەو تەنانەت چەندین جار لە وەلامی داواکارییەکەیدا رەوانەی ژووری تاکەکەسی کراوە.
ناوبراو رێکەوتی ١٦ی رەشەممەی ١٣٨٩ لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە لە بۆکان دەستبەسەر و دواتر لە دادگای سەرەتاییدا بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئوپۆزسیۆنی حکوومەتی ئیسلامی ئێران بە ٨ ساڵ زیندانی تەعزیری حوکم درا و پاشان لە دادگای پێداچوونەوەدا حوکمەکەی بۆ ٤ ساڵ زیندانی تەعزیری کەم کرایەوە.
جه لال ناسری، زیندانی سیاسیی کورد
هەروها جەلال ناسری و جەمال قادرنژاد دوو زیندانیی سیاسیی کورد کە بەهۆی ئەشکەنجەوە تووشی کەم بینایی و ئازاری پشت بوون، ئیزنی چوون بۆ نەخۆشخانەیان پێ نادرێت، ئەوەش لە حالیک دایە کە ئەو دوو زیندانییە کوردە چەندین جار بە نووسراوە داوایان لە بەرپرسانی زیندان کردووە کە بۆ چارەسەریی نەخۆشییەکەیان رەوانەی نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان بکرێن، بەڵام ئیدارەی ئیتلاعات بەردەوام رێگریی لەچوونی ئەو زیندانییە کوردانە بۆ دەروەی زیندان کردووە.جەلال ناسری هاوڕێ لەگەڵ جەماڵ قادرنژاد، رێکەوتی ٢٥ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٩١ لەلایەن مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهابادەوە دەستبەسەر کران.