دژبەرانی حكوومەتی سووریە "یەكیەتیی نەتەوەیی هێزەكانی ئۆپۆزسیۆن و شۆڕش"یان پێكهێنا
20:08 - 21 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی كوردپا: دژبەرانی حكوومەتی سووریە ئەمڕۆ رایانگەیاند، لە دانیشتنی \"دەوحە\" پایتەختی قەتەردا بە پشتیوانیی وڵاتانی عەرەبی و رۆژئاوا \"یەكیەتیی نەتەوەیی هێزەكانی ئۆپۆزسیۆن و شۆڕش\"یان پێكهێناوە.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی “ئەلعەرەبیە” لە دانیشتنی نێوان لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆنی دژبەری حكوومەتی سووریە پێكهاتوو لە كەسایەتی، رێكخراو و حیزبە سیاسی و نیزامییەكان كە ماوەی سێ رۆژە لە دەوحە بەڕێوە دەچێت، ئەمڕۆ بە پێكهاتنی \"یەكیەتیی نەتەوەیی هێزەكانی ئۆپۆزسیۆن و شۆڕش\" كۆتایی بە كارەكانی خۆی دەهێنێ.
\"سەهیر ئەتاسی\" یەكێك لە سیما ناسراوەكانی ئۆپۆزسیۆنی حكوومەتی سووریە لە لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی ئەلعەرەبیە، وتوویە: \"ئێمە ئەمڕۆ لەم دانیشتنەدا لەسەر پرسە سەرەكی و گشتییەكان رێككەوتووین و بڕیارە لەبارەی وردەكارییەكانی ئەم پرسەشەوە گفتۆگۆ بكەین\".
دانیشتنی دەوحە پایتەختی قەتەر بە پشتیوانیی وڵاتانی عەرەبی و رۆژئاوایی بەڕێوە دەچێت.
وڵاتانی عەرەبی و رۆژئاوایی لە چەند مانگی رابردوودا لە هەمبەر پەرەسەندنی دژایەتیی نێوان دژبەران و ئۆپۆزسیۆنی سووریە و بێ تواناییان لە پێكهێنانی رێكخستنێكی یەكگرتوو وەك ئاڵترناتیڤی حكوومەتی سووریە نیگەرانییان دەربڕیوە.
رێوڕەسمی واژۆی رێككەوتنی نێوان هێزە دژبەرەكانی حكوومەتی سووریە بڕیارە ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی \"شێخ حەمد بێن خەلیفە ئال سانی\" ئەمیری قەتەر و میوانانی دیكە بەڕێوە بچێت.
لە دانیشتنی دەوحەدا جیالە ئەندامانی ئەنجومەنی نەتەوەیی و لایەنەكانی دیكەی ئۆپۆزیسیۆن، بۆ وێنە چوار كەسایەتیی بە نوێنەرایەتیی كوردەكانی كوردستانی سووریە و كۆمەڵێك لە بەرپرسانی دەرەوە وەك \"نەبیل ئەلعەرەبی\" سكرتێری كۆمكاری عەرەب و وەزیرانی دەرەوەی توركیە، ئیمارات و قەتەر بەشدار بوون.
ئەم رێكەوتنەی نێوان ئۆپۆزسیۆنی حكوومەتی سووریە لە كاتێك دایە، بەپێی راپۆرتی رۆژنامهی \"دهیلی ستار سهندهر\"ی بریتانیایی، پێدەچێت بەمزوانە فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا و بریتانیا بە ئاسمانی سووریەدا بسووڕێنەوە.
بەپێی هەمان راپۆرت ئەم کارەی ئەمریکا و بریتانیا بۆ ئهوهیە قەدەغە کردنی فڕین له ههموو ناوچهكانی سوووریەدا جێگیر بکرێت و خوێنڕشتنی هاووڵاتییانی سووریە كۆتایی پێ بێت.
لە درێژەی ئەو راپۆرتەدا هاتووە باراك ئۆباما و دهیڤید كامیرۆن پێكهوه پلانی هێرشی سهربازییان بۆ سهر حکوومەتی سووریە و پڕچهك كردنی ئۆپۆزسیۆنیان به شێوهی رهسمی داڕشتووە، هاوكات له كۆبونهوهی ئهم ههفتهیهی ئهنجومهنی ئاسایشی نیشتمانیی بهریتانیاشدا پرسی سووریە خاڵی سهرهكیی باسەکان دهبێت.