دوو كۆڵبەری پیرانشاری بەتەقەی هێزە نیزامییەكان بوونە قوربانی
15:31 - 18 پووشپەڕ 2714
ئاژانسی كوردپا: لەناوچە سنووریەكانی نێوان پیرانشار و هەرێمی كوردستان، دوو كۆڵبەری كورد لەلایەن هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئێرانەوە تەقەیان لێكراوەو بە توندی بریندار بوون.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، دوو كۆڵبەر بە ناوەكانی ئەیوب سۆفی محەممەدی، تەمەن ٣٧ ساڵ و كوڕی وەستا حوسێن و مراد ئیبراهیمی، تەمەن ٢٢ ساڵ لە كوێستانەكانی\"گەلی حاجی برایم\"ی سەر بە پیرانشار بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەكانەوە بریندار بوون.
ئەو دوو هاووڵاتییە كوردە، خەڵكی ئاوایی \"كۆنەلاجان\"ی پیرانشارن، کە بەمەبەستی كۆڵبەری روویان لەسنوورەكان كردبوو.
ئەیوب و حوسێن بە مەبەستی چارەسەریی بردرابوونەوە نەخۆشخانەی قەزای چۆمان لەهرێمی كوردستان و دواتر بە هۆی سەختی برینەكانیانەوە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شاری هەولێر كراون.
بەوتەی شارەزایان، دابەشكردنی داهات و سامانی وڵات بەشێوەی ناعادڵانە، لەبەر چاو نەگرتنی ئەسڵی ٤٤ی یاسای بنەڕەتیی كۆماری ئیسلامیی ئێران و نەبوونی ژێرخانی ئابووری و نەبوونی هەلی كار لەكوردستان لەو هۆكارانەن كە بەشێک لە هاووڵاتییان بۆ بژیویی ژیان پەنا بۆ کۆڵبەری ببەن.
ساڵانە بە سەدان هاووڵاتی و كۆڵبەری كورد دەبنە قوربانیی دەستی هێزە نیزامییەكانی حكومەتی ئیسلامیی ئێران و لەو پەیوەندییەشدا هیچ ناوەندێک خۆی بە بەرپرسیار نازانێو خوێنی ئەو كۆڵبەرانە بە فیڕۆ دەچێت.
بێجگە لە دەستڕێژی گوللەی هیزە چەکدارەکان، كەوتنە سەر مین، سەرمابردوویی، خنكان لەئاودا و هەڵدێران دەیان رووداوی دیکە، ئەو مەترسیانەن كە بە بەردەوامی هەڕشە لەگیانی كۆڵبەران دەكەن.
ئەحمەدشەهید رێپورتێری تایبەتیی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ كاروباری مافی مرۆڤی ئێران لە راپۆرتێكدا كوژرانی كۆڵبەرانی كوردی بە \"کوشتنی سیستماتیک\" لەقەڵەم دابوو.