دوو كۆڵبەری كورد لە دەورووبەری ورمێبە تەقەی هێزە نیزامییەكان حكوومەت بریندار كران
15:37 - 22 پووشپەڕ 2712
ئاژانسی كوردپا: دوو كۆڵبەری كورد لە ناوچەی دهشتی ورمێ كەوتوونەتە بەر دەستڕێژی راستەوخۆی هێزی نیزامییەكانی حكوومەت و بەو هۆیەوە بریندار بوون.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە رۆژانی رابردوودا هێزە نیزامییەكانی حكوومەت لە شاخی \"سرتی خەلیل\" لە ناوچەی دهشتی ورمێ كۆمەڵێك لە كۆڵبەر و كاسبكارانی كورد دەدەنە بەر دەستڕێژی راستەوخۆ و لە ئاكامدا دوو كۆڵبەر بەناوەكانی: سدیق كوڕی محەممەدسەلیم خەڵكی گوندی \"نێرگی\" و بەهرام كوڕی ئیسماعیل خەڵكی گوندی \"رەزگە\" بریندار بوون.
هەواڵنێری كوردپا لەزاری شایەتحاڵانەوە ئاشكرای كردووە، لە حاڵێكدا ئەو دوو كۆڵبەرە بریندار كراون كە پێشتر لەلایەن هێزە نیزامییەكانەوە بەرتیلیان لێسەندرابوو و بەڵێنییان پێدا بوون كە رێیان لێناگرن.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رێكەوتی 19ی پووشپەڕیش دوو مێرمنداڵی كورد بەناوەكانی \"جەعفەر و ئەمین عەلەم هوولی\" لە ناوچەی \"ئاواجخ\"ی سەر بە شاری چالدوران لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا دوای كەوتنە كەمین، لەلایەن هێزە نیزامییەكانی ئێرانەوە دراونەتە بەر دەستڕێژی گوولە و هەر بەو هۆیەوە جەعفەر کوژراوە و \"ئەمین\"یش بە توندی بریندار بووە.