دوو کۆڵبەر لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری بانە بریندار بوون

10:57 - 28 گەلاوێژ 2721

ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی گەلاوێژ، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی "خەلیل خالیدی"، کوڕی عەبدوڵڵا و "فەرەیدوون محەممەدزادە"، کوڕی مەحموود و خەڵکی گوندی "زەرواوی خوارەوە" سەر بە بانە، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری "هەنگەژاڵ"، بریندار بوونە.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، تەقەی ڕاستەوخۆیان لەو دوو کۆڵبەرە و ژمارەیەکی دیکە لە کۆڵبەران کردووە.

ئەو دوو کۆڵبەرە بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی بانە کراون.