دوو کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت بوونە قوربانی

20:42 - 5 خەزەڵوەر 2718
ئاژانسی کوردپا: دوو کۆڵبەری کوردی خەڵکی شاری سەردەشت بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری \"قەندۆل\"ی ئەم شارە بە سەختی بریندار بوون.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی کوردپا، ڕۆژی رابردوو، هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری قەندۆلی سەردست، کۆمەڵیک لە کۆڵبەرانیان کرده ئامانج کە بە هۆیەوە دوو کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی ئەمین خزرپوور و خالد محەممەدی بە توندی بریندار بوون.

ئەمین خزرپوور بە هۆی برینداربوونی لاقی و خالد محەممەدیش بە هۆی بەرکەوتنی گوللـه له نێوقەدی ڕاگوێزراونەتەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری ورمێ.
دۆخی گشتیی خالد محەممەدی نالەبار وەسف کراوە.

هەر لەم پێوەندییەدا،ڕۆژی هەینی، ٤ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی \"ئەدیب حوسەینی\" لە گوندی \"بلجوک\"ی سەر بە ناوچەی \"قتوور خوی\" بە تەقەی هێزە حکوومەتییەکان گیانی لە دەست دا.

هێزە نیزامییەکان بە بێ ئگادارکردنەوەی پێسوەخت، ئەم کۆڵبەرە کوردەیان دایەبەر دەسڕێژ؛ تەرمی ناوبراو بۆ پزیشکی دادوەری ساری خۆی گوازراوەتەوە.