دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری نەوسوود بریندار کران

11:34 - 25 رەشەمه 2721

ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی ڕەشەمە، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی "سەعید خوسرەوی" و" موختار شامورادی" خەڵکی شاری سەلاسی‌باوەجانی، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود پێکران.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، تەقەیان لەو دوو کۆڵبەرە کردووە.

سەعید خوسرەوی بەهۆی بەرکەوتنی گولـلەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لاقی بریندار بووە و موختار شامورادی لەو ڕووداوە دەستی پێکراوە.

ئەو دوو کۆڵبەر کوردە بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی کراون.

وێنە: سەعید خوسرەوی