دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری مەریوان پێکران

18:30 - 14 خەرمانان 2722

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی خەرمانان، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی "سوهەیب ڕاست‌خانە" و "سۆران ئەیوازە" بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری مەریوان بریندار کران.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، لە سنووری "دووپلۆرە" تەقەیان لەو دوو کۆڵبەرە کردووە.

ئەو دوو کۆڵبەرە بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندێکی دەرمانیی مەریوان کراون.

هەروەها هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی کۆڵبەرێکیان بە ناوی "حیسام قادرپەنا" دەسبەسەر کردبوو.

لە لایەکی دیکەوە، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی خەرمانان، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی "سامان ڕەحیمی" و "عادڵ" خەڵکی شاری جوانڕۆ، لەلایەن هێزە هەنگی سنووریی نەوسوود، دەسبەسەر کرابوون.