دوو کۆڵبەر بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ بریندار بوون

17:32 - 8 رەشەمه 2721

ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ی ڕەشەمە، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی "لایەق ڕەحمانی" و "هوشیار میروەیسی" خەڵکی شاری سەلاسی ‌باوەجانی، بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ بریندار بوون.

ماشینی هەڵگری ئەو دوو کۆڵبەرە لە ملەی شمشێری پاوە بەهۆی پێکدادان لەگەڵ ماشینێکی بارهەڵگر، تووشی ڕووداوی هاتوچۆ ببوو.

ئەو دوو کۆڵبەرە بۆ چارەسەرکردنی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی کراون.

لەو پەیوەندییەدا ڕۆژی دووشەممە ١١ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێک بە ناوی "لوقمان عەبدوڵڵاهی" کوڕی عەبدوڵمحەممەد خەڵکی گوندی "تاوەگوزیـ"ـی شاری جوانڕۆ، بەهۆی پێکدادانی دوو ماشین لە جۆری "سەمەند و پراید" گیانی لەدەست دابوو، هەروەها براکەشی بە ناوی "موختار عەبدوڵڵاهی" لەو ڕووداوە بریندار ببوو.