دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان پێکران

14:06 - 14 رەزبەر 2718
ئاژانسی کوردپا: دوو کۆڵبەری کوردی خەڵکی شاری سەردەشت، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ١٣ی ڕەزبەر، هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کوردیان لە نزیک گوندی \"دیناران\" لە ناوچەی \"ئالانـ\"ـی شاری سەردەشت، دایە بەر دەسڕێژ و لە ئاکامی تەقەی هێزە نیزامییەکاندا دوو کۆڵبەری کورد، بە ناوەکانی \"کەماڵ قادریان\" تەمەن ٢٨ ساڵ و \"ئومید ساڵحپوور\" تەمەن ٢٣ ساڵ بە سەختی بریندار بوون.

تەقەی هێزە نیزامییەکان بووەتە هۆی پێکرانی لاقی ئەو دوو کۆڵبەرە کوردە و دواتر ئەو دوو کۆڵبەرە بۆ چارەسەریی برینەکانیان ڕەوانەی ناوەندی دەرمانیی شاری سەردەشت کراون.

ڕۆژی چوارشەممە ١١ی ڕەزبەر، هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کوردیان، لە سنووری شاری نەوسوود دایە بەر دەسڕێژی گولـلە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی \"عەزیم ئەحمەدی\" گیانی لە دەست دا.