دوو کۆڵبەری دەستبەسەرکراو چارەنووسیان ناڕوونە

13:11 - 3 خەزەڵوەر 2717
ئاژانسی کوردپا: هێزە سنوورپارێزەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە سنووری هەورامان دوو کۆڵبەری کوردیان دەستبەسەر کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە ٢٩ی ڕەزبەر، دوو کۆڵبەری کورد خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری مەریوان لەلایەن هەنگی سنوورییەوە دەستبەسەر و بۆ زیندانی ئەو شارە ڕاگوێزران.

هەواڵنێری کوردپا لە شاری مەریوان ناسنامەی ئەو دوو کۆڵبەرە کوردەی بە ناوەکانی\"ئامانج ئەمین نژاد\" تەمەن ٢٣ ساڵ کوڕی ئەحمەد و \"ڕێبوار شەریفی\" تەمەن ٢٣ ساڵ خەڵکی گوندی \"دزڵی\" سەر بە شاری مەریوان ڕاگەیاندووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: ئەو دوو کۆڵبەرە کوردە ئێستا لە زیندانی شاری مەریوان دان و چارەنووسیان هەتا ئێستا بە ناڕوونی ماوەتەوە.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، دەستبەسەرکردنی ئەو دوو کۆڵبەرە کوردە لە حاڵێکدا بووە و کە ئەوان هیچ جۆرە شتومەکێکی قاچاغیان پێی نەبووە.

ئەوە سەرچاوەیە ئەوەشی خستە ڕوو، بنەماڵەی ئەو دوو کۆڵبەرە کوردە لە چاوپێکەوتن لەگەڵ کوڕەکانیان بێبەرین و هیچ زانیارییەک لەبارەی چاڕەنووس و تەندروستیان لەبەردەستدا نییە.