دوو کچی مێرمنداڵ لە شاری سەرپێڵی‌زەهاو خۆکوژیان کرد

14:56 - 8 گەلاوێژ 2718
ئاژانسی کوردپا: دوو کچی مێرمنداڵی کورد، خەڵکی شاری سەرپێڵی زەهاو، بە هۆی نەبوونی ئیمکانات و خۆشبژیویی ژیان لە کاتی لێدانی بوومەلەرزە لەو شارە، دەستیان دایە خۆکوژی و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە ٧ی گەلاوێژ، دوو کچە مێرمنداڵی کورد لە شاری سەرپێڵی‌زەهاو، بە هۆی کێشەی دەرونی، هەوڵی خۆکوژیان دا.

شوناسی ئەو دوو کچە مێرمنداڵە \"مەریەم ڕۆستەمی و نووشین ڕۆستەمی\" تەمەن ١٧ ساڵ ڕاگەیاندراوە.

ئەو دوو کچە لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوەی کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
خۆکوژیی ئەو دوو کچە لە کاتێکدایە کە لایەنە پەیوەندییدارەکانی هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر ئەم ڕووداوە، بێدەنگیان هەڵبژاردووە.