دوو کرێکار لە ئیلام کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

11:31 - 20 گەلاوێژ 2722

ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی گەلاوێژ، کرێکارێک بە ناوی "محەممەدنەبی مەنسووری" تەمەن ٣٢ ساڵ کوڕی عەلی‌ئەکبەر خەڵکی چوار سەر بە پارێزگای ئیلام، لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

پاش ٢٤ کاتژمێر لە خۆکوژیی ئەو کرێکارە، کرێکارێکی دیکە بە ناوی "عەلی محەممەدکەریمی" خەڵکی شاری چوار، بە چەکی ڕاو هەوڵی خۆکوژی دا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو کرێکارە بەهۆی کێشەی بنەماڵەیی و ئابووری کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە و لە کرێکارانی دەرکراوی پێترۆشیمیی ئیلام بوون.

هەواڵدەریی "ئیلنا" بە بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، ڕایگەیاندووە: ڕێوڕەسمی بە خاکسپاردنی "محەممەدنەبی مەنسووری" ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی گەلاوێژ و "عەلی محەممەدکەریمی" ڕۆژی دووشەممە ١٧ی گەلاوێژ، لە گۆڕستانی بەهەشتی مەعسوومەی شاری چوار، بەڕێوە چووە.