دوو کرێکاری کورد لە مەهاباد گیانیان لەدەست دا

12:01 - 29 سەرماوەز 2719

ئاژانسی کوردپا: بەهۆی ڕووخانی خانوویەک لە یەکێک لە گوندەکانی مەهاباد، دوو کرێکار گیانیان لەدەست دا و سێ هاووڵاتیی دیکەش بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٨ی سەرماوەز، لە گوندی "کۆنە دێـ"ـی مەهاباد، دوو کرێکار بە ناوەکانی "ڕەسووڵ و قادر ڕەسووڵ موقەدەم"، بەهۆی ڕووخانی سەقفی بینایەک گیانیان لەدەست دا.

ئەو دوو کرێکارە کوردە برا بوون و خەڵکی گوندی "کۆنە دێـ"ـی مەهابادن.

هەروەها سێ هاووڵاتیی دیکە کە لەو ڕووداوەدا بریندار بوون، بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.