دوو کرێکاری مەریوانی بە هۆی داتەپینی کارێز گیانیان لە دەست دا

22:08 - 3 خەرمانان 2718
ئاژانسی کوردپا: دوو کرێکاری کورد خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری مەریوان بە هۆی داتەپینی کارێز، لە کاتی کار کردن گیانیان لە دەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ شەممە ٣ی خەرمانان، دوو کرێکاری کورد خەڵکی گوندی \"گوێزەکوڕەی\" شاری مەریوان، بە هۆی داڕووخانی کارێز، لە کاتی کار کردن بوونە قوربانی.

شوناسی ئەو دوو کرێکارە کوردە \"موختار نەسیم و عوسمان ئیلاهی\" خەڵکی گوندی \"گوێزەکورەی\" شاری مەریوان ڕاگەیاندراوە.

موختار نەسیم برای زیندانی سیاسیی کورد سامان نەسیمە.