دوو کرێکاری خەڵکی کوردستانی رۆژهەڵات لە ئاوی دووکاندا خنکان
14:35 - 9 خەرمانان 2713
ئاژانسی کوردپا: دوو کرێکاری خەڵکی ناوچەی ژاوەرۆی سنە کە لە هەرێمی کوردستانی سەرقاڵی کار کردن بوون، لە کاتی مەلە کردن لە ئاوی دووکاندا خنکان.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی هەینی رێکەوتی ٨ی خەرمانان هاووڵاتییەکی خەڵکی \"تەوریوەر\"ی سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە بەناوی \"ئەمجەد تەوریوەریان\" تەمەن ٣٥ ساڵ و کوڕی مەعرووف لە کاتی مەلە کردن لە ئاودا نوقم بووە و گیانی لەدەست داوە.
هاوکات هاووڵاتییەک بەناوی \"فەرەیدوون جەعفەری\" تەمەن ٢٨ ساڵ و کوڕی حەمید خەڵکی دەورووبەری شاری سنە، لە ئاوی دووکاندا خنکا.
بەپێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ٧ کرێکاری کوردی خەڵکی کوردستانی رۆژهەڵات کەلە هەرێمی کوردستان سەرقاڵی کار کردن بوون، لە رووداوی جۆراوجۆردا گیانیان لەدەست داوە.
بەهۆی هەڵاوسانی ئابووری لە ئێران و هەروەها نەبوونی هەلی کار لە وڵاتە و بەتایبەت لە ناوچە کوردنشینەکان، رێژەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتییانی کورد لە ماوەی ٢ ساڵی رابردوودا بە مەبەستی کار کردن روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە.