دوو ژنە شاعیری سنەیی، بەهۆی بەشداری لەخۆپیشاندان بانگهێشتی ئیتلاعات کران
14:43 - 19 رەزبەر 2714
ئاژانسی کوردپا: دوو ژنە شاعیر و چالاکی فەرهەنگیی کورد لە شاری سنە، بەهۆی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی هاووڵاتییانی شاری سنە بۆ پشتیگیری لە خەڵکی کۆبانی، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کران.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سیمین چایچی و کلسووم عوسمانپوور، دوو ژنە چالاکی فەرهەنگی و شاعیری کوردی خەڵکی ئەو شارە رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ١٧ی رەزبەر لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لێکرا.
ئەو ژنە شاعیرە روونیشی کردەوە، رۆژی پێنجشەممە هاوڕێ لەگەڵ سیمین چایچی سەبارەت بە خۆپیشاندان و کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی شاری سنە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کراین.
کلسووم عوسمانپوور ئەوەشی خستەڕوو، کە مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعات لەوڵامی ئەو پرسیارەی ئێمەدا، کە بۆچی تەنیا ئێمە بانگهێشت کراوین، پێیان راگەیاندین: \"چەندین کەسی دیکەش بانگهێشتی ئیتلاعات کراون\".
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەشاری سنەوە بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند؛ رۆژی چوارشەممە و پێنجشەممەی حەفتەی رابردوو زیاتر لە ٥٠ کەس لە هاووڵاتییان و چالاکانی فەرهەنگیی کورد لە شاری سنە بەهۆی بەشداری لە خۆپیشاندانەکاندا بانگهێشت ولێپرسینەوەیان لێکراوە.
لە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی حەفتەی رابردوودا، لە زۆربەی شارەکانی کوردستان، بۆ پشتیوانی لە خەڵکی کۆبانی خۆپیشاندان و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بەڕێوەچووە، کە لە زۆربەی شارەکان تێکهەڵچوون لە نێوان خەڵک و هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیدا هاتۆتە ئاراوەو ژمارەیەک لە خۆپیشاندەرانیش دەستبەسەر کراون.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سیمین چایچی و کلسووم عوسمانپوور، دوو ژنە چالاکی فەرهەنگی و شاعیری کوردی خەڵکی ئەو شارە رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ١٧ی رەزبەر لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لێکرا.
سیمین چایچی له کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی هاووڵاتییانی شاری سنە بۆ پشتیگیری لە خەڵکی کۆبانی
کلسووم عوسمانپوور لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی کوردپای رایگەیاند، رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی حەفتەی رابردوو لەسەر داوای چالاکانی فەرهەنگی و مەدەنیی کورد بۆ پشتیوانی لە خەڵکی کۆبانی خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی بەڕێوەچوو.ئەو ژنە شاعیرە روونیشی کردەوە، رۆژی پێنجشەممە هاوڕێ لەگەڵ سیمین چایچی سەبارەت بە خۆپیشاندان و کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی شاری سنە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کراین.
کلسووم عوسمانپوور ئەوەشی خستەڕوو، کە مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعات لەوڵامی ئەو پرسیارەی ئێمەدا، کە بۆچی تەنیا ئێمە بانگهێشت کراوین، پێیان راگەیاندین: \"چەندین کەسی دیکەش بانگهێشتی ئیتلاعات کراون\".
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەشاری سنەوە بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند؛ رۆژی چوارشەممە و پێنجشەممەی حەفتەی رابردوو زیاتر لە ٥٠ کەس لە هاووڵاتییان و چالاکانی فەرهەنگیی کورد لە شاری سنە بەهۆی بەشداری لە خۆپیشاندانەکاندا بانگهێشت ولێپرسینەوەیان لێکراوە.
کلسووم عوسمانپوور ژنە شاعیر و چالاکی فەرهەنگیی کورد لە شاری سنە
ئەو سەرچاوەیە، کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، ئاماژەی بەوە کرد، رۆژی چوارشەممە ژمارەیەک لە بەشدارانی خۆپیشاندانەکە لەمەیدانی ئازادیی شاری سنە، دروشمی دژی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانیان گوتۆتەوە.لە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی حەفتەی رابردوودا، لە زۆربەی شارەکانی کوردستان، بۆ پشتیوانی لە خەڵکی کۆبانی خۆپیشاندان و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بەڕێوەچووە، کە لە زۆربەی شارەکان تێکهەڵچوون لە نێوان خەڵک و هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیدا هاتۆتە ئاراوەو ژمارەیەک لە خۆپیشاندەرانیش دەستبەسەر کراون.