دوو چالاکی ژینگەیی لە پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران

ڕۆژی چوارشەممە ۲٦ی خەزەڵوەر، چالاکێکی ژینگەیی بە ناوی "جەهانگیر ساغەرنیا"، تەمەن ۳۳ ساڵ و ئەندامی ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو چالاکە ژینگەییەیان بەبێ بەڵگەی یاسایی لە ناوەندی شاری پیرانشار دەسبەسەر کردووە.

هاوکات لەگەڵ دەسبەسەرکرانی ئەو ئەندامەی ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار، ئەندامێکی دیکەی ئەو ڕێکخراوە بە ناوی "خەبات خەتیاڵ"، تەمەن ٤۰ ساڵ، پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار، دسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، خەبات خەتیاڵ لەم دواییانەدا بەهۆی چالاکی لە کافە کتێبی "ئەندیشە"ی پیرانشار، لەژێر گوشاری ناوەندە ئەمنییەتییەکان بووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەو دوو چالاکە ژینگەییە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

وێنە: جەهانگیر ساغەرنیا و خەبات خەتیاڵ