دوو وەرزشوانی کوردستانی ڕۆژهەڵات خەڵاتی زیوی کێبڕكێ جیهانییەکانیان بردەوە

16:23 - 26 خەزەڵوەر 2716
ئاژانسی کوردپا: \"زانا سجوودی و بەرزان ئەڵماسی\"، دوو لاوی وەرزشوانی کوردن کە لە کێبڕکێ جیهانیەکانی شێوازی \"شۆتۆکان\" لە بەشی کۆمیتەی تاکە کەسی، خەڵاتی زیویان بۆخۆیان مسۆگەر کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ئیدارەی گشتیی وەرزش و لاوانی پارێزگای سنە، بڵاوی کردووەتەوە کە؛ \"یەکەمین خولی کێبڕكێ جیهانیەکانی شێوازی \"شۆتۆکان\" بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە وڵاتی گورجستان بەڕێوە چووە\".

\"زانا سجوودی و بەرزان ئەڵماسی\"، دوو لاوی وەرزشوانن کە لە بواری وەرزشی ڕەزمی‌دا چالاکن و لە بەشی کۆمیتەی تاکەکەسی‌دا بەسەر ڕکەبەرەکانیان‌دا سەرکەوتنیان بەدەست هێناوە و توانیویانە دوو خەڵاتی زیو لە کێبڕکێکانی شێوازی \"شۆتۆکان\" لە ئاستی جیهانیدا بەدەست بهێنن.