دوو هەواڵنێری "پرێس تی ڤی"ی ئێران لە لیبی دەستبەسەر كران
20:09 - 15 رەشەمه 2711
كوردپا: دوو هەواڵنێری بە رەگەز بیانیی كاناڵی \"پرێس تی ڤی\" ئێران، لەلایەن گرووپە ملیشیاكانی لیبی لە شاری مسراتە بە تاوانی \"سیخوڕی\" دەستبەسەر كران.
نیكۆلاس دیویس و منتگمری جانسون، بە جلوبەرگی نیزامیی ئیسرائیلەوە چوونەتە لیبی و لەكاتی دەستبەسەركردنیاندا كامێرا و كەلوپەلی سیخۆڕییان پێبووە.
لێپرسراوی گرووپە چەكدارەكانی لیبی بە هەواڵدەریی \"ئاسۆشەتێدپرێس\"ی راگەیاندووە، هەتا ئەوكاتەی كە بۆمان روون نەبێتەوە هاوكارانی ئەو دوو سیخوڕە چ كەسانێك بوون، ئازادییان ناكەین.
ئەو دوو هەواڵنێرە لە حاڵی گرتنی فیلم لە ناوەندە نیزامی و هەستیارەكانی لیبی دەستبەسەر كراون.
وەزارەتی ناوخۆی لیبی بڕیاری ئازاد كردنی ئەو دوو هەواڵنێرەی دەركردووە، بەڵام فەرماندەی گرووپە چەكدارەكان خۆی لە جێبەجێ كردنی ئەو بڕیارە بواردووە.
كاناڵی پرێس تی ڤی كە بنكە سەرەكییەكەی لە لەندەنە هەواڵی دەستبەسەر كردنی ئەو دوو هەواڵنێرەی خۆی پژڕاست كردۆتەوە.