دوو هونەرمەندی کورد لە کار بەچێو پلەی یەکەمیان وەدەست هێنا

16:07 - 4 رەشەمه 2715
ئاژانسی کوردپا: خەڵاتی کێبڕکێی کارکردن بە دار و چێو کە لە شاری ورمێ بەرێوەچووە درایە دوو هونەرمەندی کورد.

بە پێی هەواڵە بڵاوبووەکان، هەریەکە لە بارام حەق بەیان لە سنە و تەوحید عەباسی لە ورمێ توانیان خەڵاتی دوازدەهەمین دووساڵانەی کارکردن بە بێچمە چێوینەکان(نگارەهای چوبی) بەدەست بێنن.

\"29611.jpg\"
بارام حەق بەیان
ئەو خەڵاتە لە ناو ٢٥٠ بەرهەمی هەڵبژێردراو بۆ ئەو ڕووداوە هونەرییە، دەستنیشان کرا بوو.

بەرهەمی بارام حەق بەیان لەبواری ناسک کاری(نازک کاری)تەخته نەرد و سەنتووری دەستکردی تەوحید عەباسیش لەلایەن لێژنەی داوەران هەڵبژێردران و وەک براوەکانی ئەو کێبڕکێیە ناسێندران.

\"29613.jpg\"
تەوحید عەباسی
بە گشتی لە دوازدەهەمین دووساڵانەی کارکردن بە بێچمە چێوینەکان، ١٢ هونەرمەند لە ٢٣ پارێزگای ئێران خەڵات کراون.

لەو ڕووداوە هونەریەدا، ٢٢٠ بەرهەم لە بوارەکانی مۆعرەق، منبت، خەراتی، لاچنین، ساز درووست کردن، خاتەم کاری بەشدار و پێشان دراون.
ئەو پێشانگایەش لە ٢٥ ڕێبەندان تاکوو و سێی ڕەشەمە بەردەوام بووە.