دوو هاووڵاتیی کورد لە ورمێ دەسبەسەر کران

ڕۆژی چوارشەممە ٨ی بانەمەڕ، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئارمین ئەحمەدی"، خەڵکی شارەکی ئیسلاماوای ورمێ و "نیما حوسێن‌پوور"، کوڕی خورشید و خەڵکی گوندی "گۆنبەد" سەر بە ناوچەی سۆما و برادۆستی ورمێ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

هێزە ئەمنییەتییەکان، بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو دوو هاووڵاتییەیان بە تۆمەتی "هەڵکردنی ئاڵای کوردستان"، دەسبەسەر کردووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە چارەنووسی ئەو دوو لاوە زانیارییەکی ورد لە بەردەستدا نییە.

وێنە: ئارمین ئەحمەدی و نیما حوسێن‌پوور