دوو هاووڵاتیی کورد لە مەهاباد و پیرانشار کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

13:23 - 19 سەرماوەز 2717
ئاژانسی کوردپا: دوو هاووڵاتیی کورد خەڵکی شارەکانی مەهاباد و پیرانشار، بۆ هۆی نالەباری ژیان و دەستکورتی هەوڵی خۆکوژیان دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو، هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوی \"عەلی قادری\" ناسراو بە \"عەلی نانفرۆش\" لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە ئاژنسی کوردپای ڕاگەیاند: ئەو هاووڵاتییە کوردە گیرۆدە بە ماددەی هۆشبەر بووە بە هۆی دەستکورتی هەوڵی خۆکوژی داوە.

\"\"هەر لەو پەیوەندییەدا، چەند ڕۆژ پیش پیاوێکی پێ لە تەمەن، خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوی \"ئەحمەد ئەحمەدیان\" پاش ئاگرتێبەردانی ماڵەکەی خۆی لە شەقامی فەلستین خۆی هەڵواسیبوو.

ئەحمەد ئەحمەدیان تەمەن ٥٥ ساڵ خێزاندار و خاوەنی ٦ منداڵە.

زۆر جار کێشەی ئابووریی، هەژاری و نەداری و هەروەها کێشە بنەماڵەیی لە ناوچەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، خۆکوژی هاووڵاتییانی کوردی لێ دەکەوێتەوە.