دوو هاووڵاتیی کورد لە شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەرکران

18:05 - 2 خاکەلێوه 2722

ئەمڕۆ سێشەممە ٢ی خاکەلێوە، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئەحمەد ڕەسووڵی" و"ساسان پاداش" خەڵکی شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەرکران.

هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەرکردووە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو هاووڵاتییە بەهۆی بەشداری لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی گوندی "قەڵاتەڕەش"ی شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە چارەنووسی ئەو دوو هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

وێنە: ئەحمەد ڕەسووڵی و ساسان پاداش