دوو هاووڵاتیی کورد لە شاری مەریوان دەسبەسەر کران
14:33 - 11 خەرمانان 2718
ئاژانسی کوردپا: هێزە ئیتلاعاتییەکان دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەریوانیان لە پێش دەکەی شەریف باجوەر دەسبەسەر کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی هەینی ٩ی خەرمانان، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی \"سیروان هوشمەند و موختار وەلیپوور\" خەڵکی شاری مەریوان لە کاتی کۆبوونەوە لە بەردەم دەکەی شەریف باجوەر دەسبەسەر کران.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هاووڵاتییانی شاری مەریوان بۆ یادکردنەوەی شەریف باجوەر و هاوڕێیانی لە بەردەم دەکەی ناوبراو کۆببوونەوە.
ئەو سەرچاوەیە دەڵێت: چەندین کەس لە هاووڵاتییان لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کراون کە هەتا ئێستا جگە لەم دوو کەسە شوناسی ئەوانی دیکە ڕوون نەبووەتەوە.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو: هێزە ئیتلاعاتییەکان هاووڵاتییانی دەسبەسەرکراوی کوردیان بە تۆمەتی تێکدانی نەزمی گشتی تۆمەتبار و ڕەوانەی ناوەندە ئیتلاعاتییەکان کردووە.
ڕۆژی شەممە ٣ی خەرمانان، چوار چالاکی ژینگەپارێز، خەڵکی شاری مەریوان بە ناوەکانی \"شەریف باجوەر، ئومید کۆنەپۆشی، ڕەحمەت حەکیمینیا و محەممەد پەژوهی\" لە کاتی کوژانەوەی ئاگری دارستانەکانی دەوروبەری ئەم شارە گیانیان لەدەست دا.
وێنە: سیروان هوشمەند