دوو هاووڵاتیی کورد بە هۆکاری نادیار دەسبەسەر کران
11:07 - 15 بانەمەڕ 2720
ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی بانەمەڕ، دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی سنە، بە ناوەکانی "تارق ڕەحیم پوور" کوڕی "مووسا" و "بێنیامین ڕەحیم پوور" کوڕی "مووسا"، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کراون و لە چارەنووسیان هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسیان بێئاکام ماوەتەوە و لە هۆکاری دەسبەسەرکردنیان هیچ زانیارییەک وەدەست نەکەوتووە.