دوو هاووڵاتیی کورد بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان کران
15:53 - 23 سەرماوەز 2721
ڕۆژی شەممە ٢٠ی سەرماوەز، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "زاهید درەخشانی" و "بورهان درەخشانی"، خەڵکی گوندی "نێ" سەر بە مەریوان، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کران و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کرا.
ئەو دوو هاووڵاتییە پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە ئازاد کران.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری بانگهێشتکردنی ناوبراوان زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
وێنە: بورهان و زاهید درەخشانی