دوو هاووڵاتیی كورد لە مەریوان دەستبەسەر كران
12:46 - 1 بەفرانبار 2711
كوردپا: چەند رۆژ لەمەوبەر هێزە ئەمنەیتییەكانی حكومەتی ئیسلامیی ئێران هێرشیان كردۆتە سەر ماڵی دوو هاووڵاتیی خەڵكی گوندی \"دزڵی\"ی سەربە شاری سەوڵاوا و دوو كەسیان دەستبەسەر كردووە.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە مەریوان، هێزە ئەمنیەتییەكانی حكوومەت هێرشان كردۆتە سەر ماڵی دوو هاووڵاتیی خەڵكی گوندی دزڵی بەناوەكانی \"باسام سوهرابی\" كوڕی عوسمان و \"ئیسماعیل رەحیمی\" كوڕی عەلی و هەر لە ماڵەكەی خۆیاندا دەستبەسەریان كردوون و بۆ زیندانیان راگواستوون.
دواتر دەستیان بەسەر سەر كۆمپیۆتێر و كەلوپەلی \"باسام سۆهرابی\"دا گرتووە.
هەتا كاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەك لەمەڕ هۆكاری دەستبەسەر كران و شوێنی راگیرانی ئەو دوو هاووڵاتییە كوردە لەبەر دەستدا نییە.
لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران سەرجەم 89 هاووڵاتیی كورد دەستبەسەر كراون، كە حوكمی نزیك بە 10 كەس لەو دەستبەسەر كراوانە یەكلایی كراوەتەوە، تاوانی زۆربەی ئەو هاووڵاتییانە چالاكیی سیاسی، مەدەنی و فەرهەنگی راگەیەنراوە.
ئەم ئامارە بە پشت بەستن بە ئاماری ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا بڵاو كراوەتەوە، لەوانەیە ئاماری راستەقینە لەو رێژەیەش زیاتر بێت.