دوو هاووڵاتیی كورد دوای 2 مانگ گیران چارەنووسیان نادیارە
14:59 - 8 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: ماوەی دوو مانگ لەمەوبەر دوو هاووڵاتیی شاری سەقز كە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر كراون، لەو كاتەوە هەتا ئێستا هیچ زانیارییەك لەبارەی چارەنووسیان لەبەر دەستدا نیە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، \"بێهرووز عەبدولی و ئەیووب موسلیم\" خەڵكی شاری سەقز ماوەی نزیك بە 2 مانگ لەمەوبەر دەستبەسەر كراون و هەتا چارەنووسیان ناڕوونە.
بنەماڵەی ئەو دوو هاووڵاتییە بە مەبەستی زانینی چارەنووسیان بە بەردەوامی سەردانی ناوەندە ئەمنیەتییەكانییان كردووە، بەڵام لەلایەن لێپرسراوانەوە هیچ وڵامێكیان پێ نەدراوەتەوە.
ئاماری سەرسووڕهێنەری دەستبەسەر كردن لە كوردستان
بەپێی ئاماری تۆمار كراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی كوردپا لە ماوەی 38 رۆژی رابردۆوەهەتا ئێستا 63 هاووڵاتیی كورد لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران بەتاوانی جۆراوجۆری وەك چالاكیی سیاسی، فەرهەنگی و مافی مرۆڤ لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر كراون.
ئەو رێژەیە بە پشت بەستن بە ئاماری تۆماركراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی كوردپا بڵاو كراوەتەوە و دەكرێ ئاماری راستەقینە لەو رێژەیش زیاتر بێت.