دوو هاووڵاتیی كورد بە دانانی وەسیقە لە زیندان ئازاد كران
13:48 - 12 سەرماوەز 2711
كوردپا: دوو هاووڵاتیی خەڵكی كامیاران دوای تێپەڕینی زیاتر لە سێ مانگ لە دەستبەسەر كردنیان بە دانانی وەسیقە لە زیندان ئازاد كران.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، حوسێن یووسفی تەمەن 32 ساڵ و سالار لوتفوڵڵا پوور خەڵكی گوندی \"ئەڵك\"ی سەر بە كامیاران دوای 67 رۆژ لە دەستبەسەر بوونیان لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە، بە دانانی وەسیقە ئازاد كران.
ئەو دوو هاووڵاتییە رێكەوتی 7ی مانگی خەرمانان لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی شاری كامیارانەوە دەستبەسەر كرابوون.
بەپێی ئاماری تۆمار كراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە ماوەی یەك مانگی رابردۆوە هەتا ئێستا 9 هاووڵاتیی دەستبەسەر كراوی كورد، لەلایەن دەزگای قەزایی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بە دانانی وەسیقە ئازاد كراون.
ئەم ئامارە بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار كراو لە ناوندەی هەواڵدەریی كوردپا بڵاو كراوەتەوە و دەكرێ ئامارەی راستەقینە لەو رێژەیەش زیاتر بێت.