دوو هاووڵاتیی سەردەشتی بە ناچاری زێدی خۆیان بەجێ هێشت

14:53 - 14 بەفرانبار 2718
ئاژانسی کوردپا: به هۆی گوشاری هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئێران، دوو چالاکیی مەدەنیی کورد، خەڵکی شاری سەردەشت، بە ناچاری زێدی خۆیان بەجێ هێشت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، \"دڵشاد خزری و مەسعوود ئەسپەندار (کاردۆ)، دوو چالاکیی مەدەنیی کورد، خەڵکی شاری سەردەشت، به هۆی گوشاری هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئێران بە ناچاری زێدی خۆیان بەجێ هێشت.

\"\"مەسعوود ئەسپەندار (کاردۆ)
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەوە بە هەواڵنێری کوردپای ڕاگەیاند: \"ئەو دوو چالاکە کوردە، به هۆی گوشاری بەردەوامی هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئێران، بە ناچاری زێدی خۆیان بەجێ هێشت.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش کرد: \"ئەو دوو چالاکە مەدەنییە بە هۆی یارمەتی بە بوومەلەرزەلێدراوانی کرماشان و وتووێژ لەگەڵ قوربانیانی مین لە سەردەشت، لە لایەن ئیتلاعاتەوە لێپێچینەوەی لێ کرابوو. ئەو چالاکە مەدەنییە لە بواری ژینگەپارێزی و بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمەکانی پێوەندیدار بە کیمیاییبارانی سەردەشت ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووه.

\"\"دڵشاد خزری
ئەو دوو چالاکە مەدەنییە، چەندین دێکیۆمێنتیان وەک: \"سقوط پوتین‌ها، مانگ و ادیسون سرزمین من\" بەرهەم هێناوە.

دڵشاد خزری، تەمەن ٢٩ ساڵە، کوڕی عەزیز و دەرچووی قۆناغی کارناسیی ڕشتەی مودیرییەتی تەربیەت بەدەنی، لە زانکۆی ورمێ و مەسعوود ئەسپەندار، تەمەن ٢٨ ساڵ، کوڕی ڕەسووڵ و دەرچووی کارناسیی باڵا لە ڕشتەی مودیرییەتی بازرگانیی لە زانکۆی تارانه.

قوربانیانی مین لە سەردەشت

\"\"

\"\"

\"\"