دوو هاووڵاتیی دیكەی كورد لە زیندانی شاهڕوود لە سێدارە دران

15:19 - 12 بانەمەڕ 2712
كوردپا: سەرلە بەیانیی رۆژی دووشەممە 11‌ی بانەمەڕ بێجگەلە هاووڵاتییەكی كوردی ورمێ‌ دوو كەسی دیكەشی ئەو ناوچەیە لە زیندانی شاهڕوود لە سێدارە دران.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، دوابەدوای بڵاو بوونەوەی هەواڵی ئیعدام كردنی هاووڵاتییەكی كوردی ورمێ‌، دوو كەسی دیكەش بە ناوەكانی رەزا رەسووڵی خەڵكی ئاوایی \"كەهریز\"ی ناوچەی \"ئەنزەل\" و مەسیح جەوان خەڵگی ئاوایی \"نێرگی\"ی ناوچەی مەرگەوەڕی سەر بە ورمێ‌ هاوڕێ‌ لەگەڵ چەنگیز محەممەدی لە سێدارە دراون.

هەواڵنێری ئاژانسی كوردپا لە ورمێ‌ لەزاری خزم و كەس و نزیكەكانی ئەو سێ‌ هاووڵاتییە رایگەیاندووە، ئیعدامی ئەو سێ‌ هاووڵاتییە پێوەندیی بە كڕین و فرۆشی مادە سڕكەرەكانەوە هەبووە.

پێشتر تەنیا هەواڵی لە سێدارە دانی یەك كەس بە ئاژانسی كوردپا گەیشتبوو و هەواڵەكە باسی لە ئیعدام كردنی كەسێك بە ناوی چەنگیز مەجیدی كوڕی حاجی محەممەد و خەڵكی ئاوایی \"گلانیك\"ی سەر بە ناوچەی ئەنزەلی ورمێ‌، لە زیندانی شاهڕوودی سمنان كردبوو.

هەواڵنێری كوردپا ئەوەشی خستبووە روو، چەنگیز مەجیدی خاوەنی ژن و منداڵە.