دوو هاووڵاتیی بۆکانی پاش بانگهێشت کردن دەسبەسەر کران
15:30 - 20 خاکەلێوه 2719
ئاژانسی کوردپا: دوو هاووڵاتیی کورد خەڵکی شاری بۆکان، پاش بانگهێشت کردن، دەسبەسەر کران و بۆ گرتنگەی کاتیی شاری بۆکان، ڕاگوێزران.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە ١٨ی خاکەلێوە، دوو هاووڵاتی کورد، بە ناوەکانی \"محەممەد ئەلیاسی\" و \"هیوا قوربانی ئەقدەم\" خەڵکی گوندی \"قەرەگۆل\"ی شاری بۆکان، لە لایەن پایگای \"قەرە مووسالی\"ـەوە، بانگهێشت و دواتر دەسبەسەر کران.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە، پاش دەسبەسەرکردن بۆ گرتنگەی کاتیی شاری بۆکان ڕاگوێزراون.
ئەو سەرچاوەیەکی دەڵێت: ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران، دەسبەسەر کراون.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە، لە گرتنگەدان و هیچ زانیارییەک لە مەڕ چارەنووسی ئەوان لە بەردەستدا، نییە.