دوو هاووڵاتیی بۆکانی لە ڕووباری زەڕینەی ئەو شارەدا خنکان

ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی جۆزەردان، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ڕەحمان شکاک" تەمەن ٣٥ ساڵ و "بێنیامین شکاک" تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی بۆکان، لە کاتی ڕزگاکردنی کچێکی مێرمنداڵ لە ڕووباری زەڕینە، گیانیان لەدەست دا.

ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە کە ئاموزای یەکتر بوون، لە کاتی ڕزگارکردنی کچێكی مێرمنداڵ لە ڕووباری "زەڕینە"ی بۆکان، گیانیان لەدەست داوە.

"ڕەحمان و بێنیامین"، پاش ڕزگارکردنی ئەو کچە بەهۆی شەپۆلی ئاوی ئەو ڕووبارەوە نەیانتوانی خۆیان ڕزگار بکەن و بەو هۆیەوە خنکان.