دوو هاووڵاتییەکی کورد بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئازاد کران

10:06 - 3 رێبەندان 2721

ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی بەفرانبار، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "سەرهەنگ عەلیزادە" کوڕی "ڕەزا" و "فەرزین عەبدوڵڵازادە" کوڕی "خالید" خەڵکی گوندی "کۆییک" سەر بە شاری نەغەدە، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کران.

ناوبراوان هەر کامەیان بە دانانی بارمتەی ٨٠٠ ملیۆنی تمەنی بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەیان لە زیندانی نەغەدە ئازاد کران.

ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی سەرماوەز، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ نیشاندانی بەڵگەی یاسایی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە نەغەدەیان کردبوو.

ئەو دوو هاووڵاتییە پاش کۆتایی لێپرسینەوەکەیان بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزرابوون.

هێزە ئەمنییەتییەکان ناوبراوانیان بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران" دەسبەسەر کردبوو.