دوو منداڵی كرماشانی سەركەوتنی نێودەوڵەتییان لە بواری وێنەكێشیدا مسۆگەر كرد
15:09 - 15 خاکەلێوه 2712
كوردپا: دوو منداڵی كوردی وێنەكێشی كرماشانی دیپلۆمی شانازیی سی و نۆیەمین پێشبڕكێی نێودەوڵەتیی وێنەكێشیی \"لیدیسە\"ی وڵاتی \"چێك\"یان دەستەبەر كرد.
بەپێی هەواڵی پێوەندییە گشتییەكانی كانوونی پەروەدەی فكریی منداڵ و مێرمنداڵانی ئێران، لە بیست و نۆیەمین خولی پێشبڕكێی نێودەوڵەتیی وێنەكێشیی \"لیدیسە\"ی وڵاتی چێك دوو دیپلۆمی شانازی درا بە ههمتا قادری تەمەن 6 ساڵ و نیو لە كرماشان و محەممەدرەزا سەیادی تەمەن 10 ساڵ لە ئیسلام ئاباد غەرب.
بیست و نۆیەمین خولی پێشبڕكێیەكانی وێنەكێشان بە بەشداریی منداڵانی 66 وڵات لە وڵاتی چێك بەڕێوە چوو كە لە سەرجەم خەڵاتەكانی كۆتایی 19 خەڵات پشكی منداڵان و مێرمنداڵی ئێرانی بووە كە دوو كەسیان كوردی پارێزگای كرماشان بوون.
ساڵی 1390یش مێرمنداڵێكی دیكەی كورد بەناوی ئازین محەممەدی لە یەكەمین خولی نێودەوڵەتیی وێنەكێشیی منداڵان و مێرمنداڵانی رۆمانی و لەناو هونەرمەندانی 11 وڵاتدا خەڵاتی سێیەمی بۆ خۆی مسۆگەر كرد.