دوو مامۆستای كورد نازناوی مامۆستای فیداكاری ئێرانیان به‌ده‌ست هێنا

14:38 - 8 بەفرانبار 2715
ئاژانسی كوردپا: دووهه‌مین فێستیڤاڵی مامۆستایان به‌ ناساندنی ١٣ مامۆستای فیداكار به‌ڕێوه‌ چوو كه‌ ١٠ مامۆستایان له‌ لایه‌ن وه‌زیری په‌روه‌رده‌ و فێركارییه‌وه‌ ڕێزیان لێ گیرا.

ئه‌م مامۆستایانه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌ركی خۆیان، كاری گه‌وره‌ و فیداكارییان كردووه‌ له‌هه‌مبه‌ر قوتابیه‌كانیاندا.

له‌ نێو ئه‌و ١٣ مامۆستادا، ناوی دوو مامۆستای كوردیش ده‌بینرێ كه‌ یه‌كیان، یه‌كه‌م مامۆستای فیداكاری ئێران و ئه‌وی دیكه‌شیان دوازده‌هه‌مین مامۆستای فیداكاری ئێرانه‌.

ناوی ئه‌و دوو مامۆستا كورده‌ بریتییه‌ له‌:
\"29251.jpg\"
سوره‌یا موته‌هه‌رنیا
١- سوره‌یا موته‌هه‌رنیا له‌ پارێزگای سنه‌وه‌ به‌ هۆی ناساندن و پاڵپشتی له‌ ٩٠ قوتابی و دابینكردنی تێچووی ده‌رمان، ناساندنی ٢٢٠ قوتابیی ده‌سكورت و دانی ٦٠ تێچووی خوێندن، به‌دواداچوون بۆ ٤٢ نه‌شته‌رگه‌ریی بان پسپۆڕی بۆ قوتابیان تا ئه‌نجامی ته‌واوی چاره‌سه‌ریی و له‌ژێر باڵ گرتنی قوتابیانی پێوستمه‌ند به‌ نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاری له‌ پارێزگای سنه‌ له‌ ساڵی ١٣٩٤.

١٢- شه‌وبۆ یووسفی له‌ پارێزگای سنه‌ به‌ هۆی ڕزگاركردنی قوتابیان له‌ ئاگركه‌وتنه‌وه‌، دابینكردنی كتێب، كه‌ره‌سته‌ی قوتابخانه‌، چاویلكه‌ و چاشتای قوتابییه‌ ده‌سكورته‌كان، یارمه‌تیدانی قوتابییه‌كان بۆ درێژه‌دان به‌ خوێندن به‌ تایبه‌ت ئه‌و قوتابییانه‌ی كه‌ له‌ نه‌خۆشییه‌ تایبه‌تییه‌كان ئازار ده‌بینن، هه‌روه‌ها یارمه‌تیی مادی و مه‌عنه‌وی بۆ نووستنگه‌ی قوتابخانه‌ و ڕاكێشانی قوتابییه‌كانی گونده‌ دووره‌كان بۆ درێژه‌دانی خوێندن و پێڕاگه‌یشتنیان.

له‌م لیسته‌دا ناوی چه‌ندین مامۆستای دیكه‌یش له‌ پارێزگا جیاوازه‌كانی ئێران به‌رچاو ده‌كه‌وێت.