دوو لەسەر سێ لێڕوارەكانی پارێزگای ئیلام وشك بوون
19:37 - 25 خەزەڵوەر 2711
كوردپا: لێپرسراوی گشتیی سەرچاوە سروشتی و ئاوییەكانی پارێزگای ئیلام رایگەیاند، دوو لەسەر سێ دارستانەكانی بەڕووی ئەو پارێزگایە تووشی وشك بوون هاتوون.
هەواڵدەریی میهر لە زاری \"عەبدولڕەزا بازادار\"ەوە بڵاوی كردەوە، رێژەی وشك بوونی دارستانەكانی ئیلام زۆر زیاتر لە رێژە وشك بوونی دارستانەكانی پارێزگاكانی دیكەیە.
بە وتەی ئەو لێپرسراوەی سەرچاوە سروشتییەكان، لە حاڵی حازردا 424 هەزار هێكتار بیابان لە پارێزگای ئیلام بوونی هەیە.
لە كۆی گشتیی ئەو رێژەیە، 140 هەزار هێكتار بیابان وەبەر شاری دێهلوڕان كەوتووە.
بازدار هۆكاری وشك بوونی ئەو دارستانانەی گەڕاندۆتەوە بۆ، گەرمای لەرادەبەدەر، بەڕێوە بردنی پڕۆژە عومرانییەكان و هێندێ هۆكاری دیكەی سروشتی.
بەپێی ئاماری ئیدارەی سەرچاوە سروشتییەكانی پارێزگای ئیلام، زیاتر لە 900 هەزار هێكتار لێڕەوار لەو پارێزگایەدا بوونی هەیە.