دوو لاوی کورد لە گۆلی زرێباردا خنکان و لاوێکی سەقزیش لە ئاودا خنکا
14:48 - 4 گەلاوێژ 2714
ئاژانسی کوردپا: دوو لاوی کوردی خەڵکی مەریوان، و لاوێکی سەقزیش لە بەنداوی لەگزیدا کە بە مەبستی مەلە کردن چووبوونە ناو ئاوی گۆلی زرێبار، بەهۆی ناشارەزایی لە مەلە کردندا خنکان.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دوو لاوی کورد بەناوەکانی فەرید تارین کوڕی کەریم و دانا تاراج کوڕی محەمەد کە بە کەڵک وەگرتن لە (تیوب) چووبوونە ناو گۆلی زرێبار، بەهۆی وەرگەڕانی \"تیوبەکە\" لە ئاودا نوقم بوون و خنکان.
ئەو رووداوە رۆژی هەینی هاتۆتە ئاراوە، کە ئەو دوو لاوە کوردە بەهۆی ناشارەزایی لە مەلە کردن، لە ئاودا نوقم بوون و گیانیان لەدەست داوە.
دەگوترێت، سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ شەممە تەرمی فەرید و دانا لە ئاوی زرێبار دەرهێندراونەتەوەو رەوانەی پزیشکی دادوەری کراون.
لەلایەکی دیکەوە لاویکی تەمەن ٢٣ ساڵەی سەقزی بەهۆی ناشارەزایی لە مەلە کردن، لە بەنداوی لەگزیی ناوچەی زوێیەی سەقز لە ئاودا خنکا.
ئەو لاوە کوردە ناوی \"زانکۆ هومایوونفەر\" بووە، کە سەر لە ئێوارەی رۆژی هەینی رێکەوتی ٣ی گەلاوێژ لە ئاودا نوقم بووەو گیانی لەدەست داوە.
بەپێی ئامارەکانی پزیشکی دادوەریی ئوستانی کوردستان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئیستا ٧ کەس لە ئوستانی کوردستان لە گۆل، بەنداو و چۆماوەکاندا خنکاون.
دەگوترێت، لە ماوەی ساڵی رابردووشدا (١٣٩٢ی هەتاوی)، ٦ هاووڵاتی لە بەنداوی لەگزی(کازمی)دا خنکاون.
هەروەها بەبپشت بەستن بە ئاماری ئەو ناوەندە، لە ماوەی ٣ مانگی یەکەمی ساڵی رابردوودا (٩٢) لە ئوستانی کوردستان، ٩ کەس لە ئاوەکاندا خنکاون.
شاری مەریوان لە ١٤٠ کیلۆمیتریی رۆژئاوای سنە لە ئوستانی کوردستان هەڵکەوتووەو گۆلی زریىاریش دەکەوێتە ٣ کیلۆمیتریی شاری مەریوان.