دوو لاوی کورد لە کرماشان و سەردەشت، لە ئاودا خنکان
14:25 - 15 پووشپەڕ 2714
ئاژانسی کوردپا: لە دوو رووداوی جیاجیادا دوو لاوی کوردی خەڵکی شارەکانی سەردەشت و کرماشان، لە کاتی مەلە کردن لە ئاودا خنکان.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەر لە ئێوارەی رۆژی رابردوو رێکەوتی ١٤ی پووشپەڕ لاویکی تەمەن ١٩ ساڵەی خەڵکی سەردەشت، لە چۆمی کەڵوێ لە دەراوی سەردەشت (پردی ئاسنیی جاددەی نێوان رەبەت و سەردەشت)، لە ئاودا خنکا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە، بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند؛ ئەو لاوە کوردە ناوی حوسێن عەباسزادە و خوێندکاری زانکۆی مەهاباد بووە.
لەلایەکی دیکەوە، رۆژی هەینی رێکەوتی ١٣ی پووشپەڕ لاوێکی کوردی خەڵکی کرماشان، لە چۆمی (نەجویران)ی کرماشان، لە ئاودا خنکا.
ئەو لاوە کوردە ناوی فەردین بووە، کە تەرمەکەی بە یارمەتیی مەلەوانێکی کوردی کرماشانی بەناوی \"بەهمەن پەروەرش\"، لە ئاو دەرهێنراوەتەوە.
نەبوونی هێمای ئاگادار کەرەوە، نەبوونی چاوەدێریی ناوەندەکانی فریاکەوتن بە سەر چۆماوەکان و ناشارەزایی هاووڵاتییان لە مەلە کردندا، بە هۆکارە سەرەکییەکانی خنکانی هاووڵاتییان لە وەرزی گەرمادا بە ئەژمار دین.